"وەك بەرپرسیارێتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و مرۆیی لێیدەڕوانرێت"
ڤیدیۆ؛ قەیوان گروپ بەشێك لە پرۆژە خزمەتگوزاریەكانی بڵاوكردەوە

- 5/15/2019 11:18:00 PM 16102 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گروپی كۆمپانیاكانی قەیوان، لە ڤیدیۆیەكی دۆكیۆمێنتاریدا، بەشێك لە كارو پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی ماوەی چەند ساڵی رابردوی بڵاوكردەوە.

قەیوان گروپ لە رێگەی بڵاوكردنەوەی ئەو ڤیدیۆیەوە سەرنجی رایگشتی راكێشاوە بەوەی كە لەماوەی چەند ساڵی رابردودا، تەنها وەك كۆمپانیایەكی بازرگانی كاری نەكردوە، بەڵكو ساباتی کارى خێرخوازى و دەستگیرۆیکردن و هاوکاریکردنى هاونیشتمانیانى هەرێمی كوردستانی كردوە.

وەك كۆمپانیاكە خۆی رایگەیاندوە، لەتەمەنیدا قەیوان گروپ خاوەنى خەرمانێکى بڵندى کارى مرۆیی و خێرخوازیە و بەردەوامیش چاوى لەسەر پێشکەوتن و بوژانەوەى ژێرخانى ئابورى هەرێمی کوردستان و عێراق بوە.

لەو ڤیدیۆ دۆكیۆمێنتارییەدا دەردەكەوێت، كە قەیوان گروپ "لەماوەى رابردودا دەیان مزگەوت و خوێندنگە و نەخۆشخانەى لە پێناو خزمەتکردنى هاوڵاتیان بونیادناوە، یاخود نۆژەنی کردونەتەوە"، وەك خۆشیان ئاماژەیان پێكردوە،"لەگشت روداوە نەخوازراوەکانیشدا هەمیشە قەیوان گروپ دەستى ئاوەدانى و مشتی پڕ لە خێر و چاکە هەبوە".

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆمپانیاكە، "ساڵانە هەزاران خێزانی کەمدەرامەت و هەزاران خوێندنکاری کەمدەرامەت لەلایەن قەیوان گروپ هاوکاری دارایی دەکرێن، هەزاران نەخۆش لە رێگەی قەیوان گروپەوە هاوکاری دارایی دەکرێن بۆ چارەسەرکردنیان".

قەیوان گروپ لە بارەی ئەو كارانەی ئەنجامیداوە وتویەتی،"هەمو ئەمانە و زیاتریش کە ئەنجام دەدرێن، لە لایەن قەیوان گروپەوە تەنها وەک بەرپرسیارێتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و مرۆیی لێیدەڕوانرێت".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP