مامۆستای زانکۆ و کادرێکی پێشکەوتوی یەکێتی ڕەخنە لە قوباد تاڵەبانی دەگرێت

- 5/15/2019 10:40:00 PM 13793 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. مەغدید سەپان، مامۆستای زانکۆ و کادری پێشکەوتوی یەکێتی ڕەخنە لە قوباد تاڵەبانی دەگرێت و رایدەگەیەنێت، "کاک قوباد نەیتوانی سوود لەو کورسییە گەورەی خۆی وەربگری، خزمەتی یەکێتی پێبکا".
لە نوسینێكدا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوكراوەتەوە، د.مەغدید سەپان نوسیویەتی،"من یەک لەو کەسانە بوم پێش چوار ساڵ، دوو سێ نووسینی پۆزەتیڤم لەسەر کاک قوباد تاڵەبانی نوسی، ئومێدێکی زۆرم پێی هەبو، کە وەک سەرکردەیەکی گەنج و دنیادیدە، دەتوانێ ناوماڵی یەکێتی ڕێک بخات و سەرکەوتوانە کاروباری خۆی لە حکومەت بەڕێوە ببا". 
دەیان هەزار لە دۆست و ئەندامانی یەکێتی لەوبڕوایە دابوین، کە کاک قوباد کاری زۆر گەورە ئەنجام دەدا، گەندەڵی کەمدەکاتەوە، هەلی کار دەرەخسێنێ، عەدالەتی کومەڵایەتی فەراهەم دەکات و هەستی ناوچەگەری ناهێلێ، یەکێتیمان بۆ زیندو دەکاتەوە

 

مەغدید سەپان دەڵێت"جگە لەمن دەیان هەزار لە دۆست و ئەندامانی یەکێتی لەوبڕوایە دابوین، کە کاک قوباد کاری زۆر گەورە ئەنجام دەدا، گەندەڵی کەمدەکاتەوە، هەلی کار دەرەخسێنێ، عەدالەتی کومەڵایەتی فەراهەم دەکات و هەستی ناوچەگەری ناهێلێ، یەکێتیمان بۆ زیندو دەکاتەوە... زۆر بەداخەوە، هیچ لەو تێڕوانینەی ئێمە سەری نەگرت".

کاک قوباد نەیتوانی سوود لەو کورسییە گەورەی خۆی وەربگری، خزمەتی یەکێتی پێبکا، خزمەتی نووسەران و کەسانی بواری فەرهەنگ بکا، خەڵک دابمەزرێنێ، گۆڕانکاری لە حکومەت بکا

 

ئەو نوسەرە لەبەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا رایگەیاندوە، "کاک قوباد نەیتوانی سوود لەو کورسییە گەورەی خۆی وەربگری، خزمەتی یەکێتی پێبکا، خزمەتی نووسەران و کەسانی بواری فەرهەنگ بکا، خەڵک دابمەزرێنێ، گۆڕانکاری لە حکومەت بکا، هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنی و خزمەتی جەماوەر بکات، زۆر بەداخەوە، کاک قوباد زوو لەبیری کرد، کە ئەو بەناوی یەکێتی لە حکومەت، ئەو کورسییە گەورە و گەرمەی پێدراوە و ئەو قەت، ئەو کورسییەی پێشکەش نەکراوە، تا بە ئارەزوی خۆی کار بکات!"

ئەگەر برادەرانی یەکێتی بۆ جاری دوەم کاک قوباد لەسەر هەمان کورسی دابنێنەوە، هەڵەی گەورە دەکەن، خەڵک زیاتر لە یەکێتی دەڕەنجێنن و دوردەکەونەوە

 

لەبەشێكی دیكەی نوسینەكەیدا، مەغدید سەپان دەڵێت"کاک قوباد بە ستافێکی فول سولەیمانی، قەت نەیتوانی یەک کەسی هەولێری، دهۆکی، کەرکوکی لە نوسینگەی خۆی دابمەزرێنی، لەبازنەیەکی بچوک بێتە دەرەوە، لەکاتێکدا، ئەو ئەگەر بەناوی یەکێتی لەوێ بێت، دەبێ نوێنەری زۆربەی شار و ناوچەکان لە نوسینگە و ستافی ئەو هەبێت".

ئەو كادیرە دیارەی یەكێتی رایگەیاندوە"من یەک لەو کەسانە بوم پێش چوار ساڵ کاغەزی سپیم بۆ کاک قوباد تاڵەبانی، بۆ مامی گچکە ئیمزا دەکرد، ئێستا لەو بڕوایەدام، ئەگەر برادەرانی یەکێتی بۆ جاری دوەم کاک قوباد لەسەر هەمان کورسی دابنێنەوە، هەڵەی گەورە دەکەن، خەڵک زیاتر لە یەکێتی دەڕەنجێنن و دوردەکەونەوە، چونکە ئەگەر کەسێک بە چوار ساڵ نەیتوانی بیسەلمێنێ، درێژەپێدەری ڕێبازی مامە، جیاوازی لە نێوان شار و ناوچەکان ناکا، تێکۆشەرانی دێرین و سەردەمی مام لەبیر ناکا، قەت باوەڕ ناکەم، بە چوار ساڵی داهاتو بتوانی پێچەوانەی ئەو نوسینەمان بۆ بسەلمێنی".

دەقی نوسینەكە:

قوباد تاڵەبانی
من یەک لەو کەسانە بووم پێش چوار ساڵ، دوو سێ نووسینی پۆزەتیڤم لەسەر کاک قوباد تاڵەبانی نووسی، ئومێدێکی زۆرم پێی هەبوو، کە وەک سەرکردەیەکی گەنج و دنیادیتە، دەتوانێ ناوماڵی یەکێتی ڕێک بخات و سەرکەوتوانە کاروباری خۆی لە حکومەت بەڕێوە ببا. جگە لەمن دەیان هەزار لە دۆست و ئەندامانی یەکێتی لەوبڕوایە دابووین، کە کاک قوباد کاری زۆر گەورە ئەنجام دەدا، گەندەڵی کەمدەکاتەوە، هەلی کار دەرەخسێنێ، عەدالەتی کومەڵایەتی فەراهەم دەکات و هەستی ناوچەگەری ناهێلێ، یەکێتیمان بۆ زیندوو دەکاتەوە... زۆر بەداخەوە، هیچ لەو تێڕوانینەی ئێمە سەری نەگرت، کاک قوباد نەیتوانی سوود لەو کورسییە گەورەی خۆی وەربگری، خزمەتی یەکێتی پێبکا، خزمەتی نووسەران و کەسانی بواری فەرهەنگ بکا، خەڵک دابمەزرێنێ، گۆڕانکاری لە حکومەت بکا، هەلی کار بۆ گەنجان بڕەخسێنی و خزمەتی جەماوەر بکات... 
زۆر بەداخەوە، کاک قوباد زوو لەبیری کرد، کە ئەو بەناوی یەکێتی لە حکومەت، ئەو کورسییە گەورە و گەرمەی پێدرایە و ئەو قەت، ئەو کورسییەی پێشکەش نەکرایە، تا بە ئارەزووی خۆی کار بکات! 
کاک قوباد بە ستافێکی فوول سولەیمانی، قەت نەیتوانی یەک کەسی هەولێری، دهۆکی، کەرکوکی لە نووسینگەی خۆی دابمەزرێنی، لەبازنەیەکی بچووک بێتە دەرەوە، لەکاتێکدا، ئەو ئەگەر بەناوی یەکێتی لەوێندەربیت، دەبێ نوێنەری زۆربەی شار و ناوچەکان لە نووسینگە و ستافی ئەو هەبیت.
من یەک لەو کەسانە بووم پێش چوار ساڵ کاغەزی سپیم بۆ کاک قوباد تاڵەبانی، بۆ مامی گچکە ئیمزا دەکرد، ئێستا لەوبڕوایەدام، ئەگەر برادەرانی یەکێتی بۆ جاری دووەم کاک قوباد لەسەر هەمان کورسی دابنێنەوە، هەڵەی گەورە دەکەن، خەڵک زیاتر لە یەکێتی دەڕەنجێنن و دووردەکەنەوە، چونکە ئەگەر کەسێک بە چوار ساڵ نەتوانی بیسەلمێنێ، درێژەپێدەری ڕێبازی مامە، جیاوازی لە نێوان شار و ناوچەکان ناکا، تێکۆشەرانی دێرن و سەردەمی مام لەبیر ناکا، قەت باوەڕ ناکەم، بە چوار ساڵی داهاتوو بتوانی پێچەوانەی ئەو نووسینەمان بۆ بسەلمێنی...
دکتۆر سەپان



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP