پوتین: مانگی داهاتو ترەمپ دەبینم

- 5/15/2019 10:28:00 PM 2939 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند پێدەچێت مانگی لەکۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی گروپی 20  دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ببینێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند پێدەچێت مانگی لەکۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی گروپی 20  دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ببینێت. 

ئەم لێدوانەی پوتین لەکاتێکدایە دوێنێ کرملن بڵاوی کردەوە پوتین ئامادەیە بۆ کۆبونەوەیەکی لەو چەشنە، بەڵام هێشتا مۆسکۆ داواکارییەکی لەوجۆرەی لە واشنتۆنەوە پێنەگەشتوە.

دوێنی سێشەمە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی روسیای کردو لەهاوینەهەواری سۆچی لەدەریای رەش چاوی بەهەریەک لە ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا و سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کەوت.

یەکێک لەو بابەتە هەستیارانەی کە لەسەردانەکەی پۆمپیۆدا تاوتوێکرابو پرسی دەستێوەردانی روسیابو لەهەلبژاردنەکانی ساڵی داهاتوی ئەمریکا.

لەوبارەیەوە پۆمپیۆ رایگەیاند هۆشیاری لەدوبارەبونەوەی دەنگۆکانی هەڵبژاردنی رابردو دراوەتە مۆسکۆ.
 

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP