شاسوار عەبدولواحید فەرمانی دەستگیركردنی بۆدەركرا
خەندان دەقی فەرمانی دەستگیركردنەكە بۆ خوێنەرانی بڵاودەكاتەوە

- 5/15/2019 8:45:00 PM 22088 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی لە سلێمانی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركرد.

بەپێی ئەو فەرمانی دەستگیركردنە، دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی گشتی لە سلێمانی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركردوە.

لەو بارەیەوە پەرلەمانتاری نەوەی نوێ، شادی نەوزاد لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ خەندان رایگەیاند: لەسەر سكاڵاكەی ئێمە و دانپێدانانی ئەو كەسانەی پێشتر لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركرابون، فەرمانی دەستگیركردن بۆ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەركراوە.

بەپێی فەرمانەكەی دادگا كە دوێنێ 14ی ئایاری 2019 ده‌ركراوه‌ و گشتاندنی بۆ كراوه‌، تێیدا هاتوه‌: ئێوه‌ رێگه‌تان پێدراوه‌ و له‌سه‌رتانه‌ ئه‌م تۆمه‌تباره‌ی له‌ خواره‌وه‌ زانیاری له‌ باره‌وه‌ دراوه‌، بیگرن و بیده‌ن به‌ دادگاكه‌مان، چونكه‌ له‌ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP