قوباد تاڵەبانی بەڵێنی هاوكاری بە پۆلیسی سلێمانی دەدات

- 5/15/2019 8:33:00 PM 4343 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمڕۆ لە كۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بەڵێنی دابینكردنی پێداویستیەكانی پۆلیسی سلێمانی دەدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ 15-5-2019، عەمید ئاسۆ شێخ تەها ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەردانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردوە.

ئەوەشخراوەتەرو كە لە كۆبونەوەیەكدا عەمید ئاسۆ باسی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بۆ جێگری سەرۆكی حكومەت كردوە، لای خۆشیەوە قوباد تاڵەبانی وێڕای دەستخۆشی و پشتگیری لە پۆلیسی سلێمانی، بەڵێنیداوە بەدابینكردنی پێداویستییەكان و هاوكاری تەواوی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP