پێنج كەس كێبڕكێی نێچیرڤان بارزانی دەكەن
سەرۆكایەتی پەرلەمان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم داخست

- 5/15/2019 8:15:00 PM 18998 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان راگەیاند و بەپێی زانیارییەكانی خەندان تا ئێستا تەنها شەش كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندید كردوە.

بەپێی نوسراوێك كە وێنەیەكی دەست خەندان كەوتوە، سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان داخستوە.

ئەوەشخراوەتەرو كە بەهۆی ئەوەی رۆژانی هەینی و شەممە پشوی فەرمییە، بۆیە رۆژی 19 ی ئادار ناوی پاڵێوراوان رادەگەیەنرێت.

هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لەسەرچاوەیەكی ناو سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەست خەندان كەوتوە، لەئێستادا پێنج كەس كێبڕكێی نێچیرڤان بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندیدكردوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP