هۆڵەندا سەرجەم مەشق و راهێنانەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان راگرت

- 5/15/2019 6:01:00 PM 1967 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حكومەتی هۆڵەندا بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم مەشق و راهێنانەكانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

بەپێی سەرچاوە هۆڵەندییەكان، حكومەتی هۆڵەندا بڕیاریداوە بە راگرتنی سەرجەم مەشق و راهێنانەكانی بە سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە.

ئەوەشخراوەتەرو كە بڕیارەكە بۆ ماوەیەكی كاتی دراوەو هۆكارەكەشی بۆ بونی هەڕەشە گەڕاندۆتەوە بەبێ ئاماژەكردن بە جۆری هەڕەشەكردنەكە.

سەبارەت بە كشانەوەی 50 سەربازی هۆڵەندا كە لە هەرێمی كوردستان راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن هیچ نەخراوەتەرو.

ئەم بڕیارەی حكومەتی هۆڵەندا، دوای بڕیارەكەی هەریەك لە ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا دێت بە هه‌ڵپه‌ساردنی ڕاهێنانه‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌ عێراق، به‌ هۆكاری بونی مه‌ترسی جددی له‌سەر هێزەكانیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP