"دۆخی ئاسایشی عێراق جێگیرە"
عێراق وەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە

- 5/15/2019 5:29:00 PM 3263 جار خوێندراوەتەوە

 خەندان-
لەوەڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا کە داوای لەبەشێک لە کارمەدانی کردبو دەستبەجێ عێراق بەجێبهلێن، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند جۆخی ئاسایشی عێراق جێگیرە و کار بۆ هەماهەنگی و دۆستایەتی نێوان هەمو لایەنەکان دەکەن.

بەپێی هەواڵێکی روسیا تودەی،ئەمڕۆ چوارشەممە پاش ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لەو کارمەندانە کرد کە کاری گرنگیان هەیە بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە عێراق بەجێبهێڵن ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە عێراق لەدۆخێکی ئاسایشی جێگیردایە و پێویستی بەهەنگاوێکی لەوجۆرە نیە ئەمریکا بڕیاری لێداوە.

لەمبارەیەوە ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزارەت پەیوەندی لەگەڵ تەواوی لایەنەکان دەکات و هەوڵدەدات پەیوەندییەکی دۆستانە بەئامانجی دروستکردنی باڵانس لەنێوان هەمو لایەنەکان دروستبکات.

سەحاف راشیگەیاند عێراق رێز لەهەمو وڵاتانی دونیا و بەتایبەتیش دراوسێکانی دەگرێت، بەڵام لەهەمان کاتدا سەروەری خاکی وڵاتەکەشی دەپارێزێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، داوا لەو کارمەندانە دەکەن کە کاری گرنگیان نیە لە عێراقدا بەپەلە وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەوەش بەهۆی زیادبونی گرژیی و ئاڵۆزییەکانەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی عێراقی بە شێوەیەکی کاتی رادەگیرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەیامێکدا بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی دەڵێت، "حکومەتی ئەمریکا توانایەکی سنورداری هەیە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری خێرا". 

ئەوە دوەم هۆشداری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بۆ کارمەندانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لە عێراق دوای تێکچونی زیاتری پەیوەندیەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP