مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

- 5/15/2019 4:30:00 PM 960 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕۆژی چوارشەممە، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە جۆن ویلكس باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و مارتین وار كونسوڵی بریتانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی و هەروەها پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامیی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەكە جەخت لەوەكرایەوە كە گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان نەبێتەهۆی ئەوەی تەركیز لەسەر شەڕی داعش كەمببێتەوە.

ژیان و گوزەرانی ئاوارەكان لە پارێزگای نەینەوا و هەروەها كاركردن بۆ گەڕاندنەوەی ئێزیدیەكان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دابینكردنی ئاساییش و خزمەتگوزاری لە ناوچەكانیان تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP