سلێمانی؛ بڕێکی زۆر خورما لەناو دەبرێت

- 5/15/2019 4:30:00 PM 1204 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بەگومانی خراپ بون، لە عەلوە نوێیەکەی شاری سلێمانی دەست بە سەر 27 تۆن خورمای خراپبودا گیرا.

قائیمقامی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، رایگەیاندوە، ئاسایشی سلێمانی‌ ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خورمادا گرتوه‌ و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی كردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كاری پێویست به‌رامبه‌ری‌.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئه‌و خورمایه‌ ‌خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه‌ له‌ بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغیبكاته‌وه‌ له‌ جۆری زهدیه‌، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی پشكنینی بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتوه‌ شیاوی خواردن نییه‌.

‌ئاماژە بەوەشکراوە، ته‌واوی خورما ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.



نیشانەکردن :

#قایمقامی سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP