عادل عەبدلمەهدی گەیشتە توركیا

- 5/15/2019 4:20:00 PM 2246 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ عادل عەبدلمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە توركیا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵیەكانی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەسەر بانگهێشتی فەرمی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، گەیشتە ئەو وڵاتە و بڕیارە چەندین كۆبونەوەی گرنگ تایبەت بە پەیوەندیە سیاسی و ئابوریییەكانی نێوان توركیا و عێراق ئەنجام بدەن.

پێشتر، بەڕێوەبەری دەزگای میدیایی خەندان، سلێمان عەبدوڵا یونس، ئاشكرایكردبو كە رۆژی چوارشەممە عادل عەبدولمەهدی سەردانی توركیا دەكات و لەبارەی هۆكاری سەردانەكەشەوە هۆشداری دایە بەرپرسانی هەرێم و خودی مەسرور بارزانی، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش بە خەندان-ی راگەیاند، لە سكاڵایەكدا، عێراق داوای 28 ملیار دۆلار قەرەبو لە توركیا دەكات.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP