هۆڵەندا کارە دپلۆماسییەکانی خۆی لەعێراق راگرت

- 5/15/2019 4:04:00 PM 3614 جار خوێندراوەتەوە

 خەندان-
حکومەتی هۆڵەندا بڵاویکردەوە بەشێوەیەکی فەرمی کار و چالاکییە دپلۆماسییەکانی خۆیان لەعێراق راگرتوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویانکردەوە حکومەتی هۆڵەندا بەشێوەیەکی فەرمی باڵوێزخانە و قونسوڵگەری خۆی لەعێراق راگرتوە.

لەبارەی هۆکاری راگرتنەکەوە، ئاژانسەکانی هۆڵەندا رایانگەیاندوە بەهۆی هەڕەشە ئەمنی لەسەر ستافی دپلۆماسی هۆڵەندا ئەو بریارەیانداوە.

پاش 2003 و روخانی رژێمی عێراق، کاتێک دۆخی ئاسایشی عێراق تێکچو،  بەشێک لەوڵاتان بەترسەوە بڕیاری کردنەوەی قونسڵخانە و باڵوێزەکانی خۆیان لەعێراقدا.

نیشانەکردن :

#هۆڵەندا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP