کارگەیەکی ماست و شیرەمەنی داخرا
لە ماڵێکدا به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ماست و شیره‌مه‌نى دروست ده‌کرد

- 5/15/2019 4:04:00 PM 4662 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

قایمقامی کەلار رایگەیاند، کارگەیەکی دروستکردنی ماست و شیرەمەنی داخرا کە بەبێ مۆڵەت لە ماڵێکدا دانرابو.

لیژنه‌ى باڵاى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قایمقامى كه‌لار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، دواى ئه‌وه‌ى له‌ لایه‌ن هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌لاره‌وه‌ لیژنه‌كانى قایمقامیه‌ت ئاگاداركرایه‌وه‌ کە له‌ ماڵیكدا نزیك مزگه‌وتى سه‌ردار جاف گارگه‌یه‌كى دروستكردنى ماست و شیره‌مه‌نى دانراوه‌، هاوڵاتییه‌ك به‌بێ مۆڵه‌ت وه‌رگرتن ماست و شیره‌مه‌نى دروست ده‌كات. 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، به‌ فه‌رمانى قایمقامى كه‌لار بڕیاردرا ته‌واوى ماست و شیره‌مه‌نى نێو كارگه‌كه‌ كه‌ نزیكه‌ى هه‌شت ته‌ن ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئامێر و كه‌لوپه‌له‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و نمونه‌شیان بۆ پشكنین ڕه‌وانه‌ى ته‌ندروستى كرا، هاوكات كارگه‌كه‌ داخراوەو به‌ پێى یاسا و رێنمایه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌كرێت.


نیشانەکردن :

#كه‌لار

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP