پێدەچێت ترەمپ خزمەتگوزاری پەیوەندیەكانی هواوی قەدەغە بكات

- 5/15/2019 3:27:00 PM 1659 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سێ بەرپرسی نزیك لە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایانگەیاند، پێدەچێت ترەمپ لە بارەی یاساغكردنی بەكارهێنانی سیستەمی پەیوەندیەكانی هواوی لە سەرجەم كۆمپانیا ئەمریكیەكان بڕیارێك واژۆ بكات.

سێ بەرپرسی نزیك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لەبارەی كۆمپانیای هواوی چینی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی رۆیتەرز-یان راگەیاندوە،  پێدەچێت بە بیانوی دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتیمانی لە لایەن خزمەتگوزاریەكانی ئەو كۆمپانیایە، بەكارهێنانی سیستەمەكانی هواوی رابگرێت.

ئاماژەیان بەوەشكردوە، پێدەچێت لە داهاتویەكی نزیكدا ترەمپ لەسەر بریاری یاساغكردنی بەكارهێنان و كاركردن بە سیستەمی پەیوەندیەكانی كۆمپانیای هواوی چینی لە سەرجەم كۆمپانیاكانی ئەمریكا واژۆ بكات. 

بەوتەی ئەو بەرپرسانە ئەو بڕیارە ماوەی ساڵێكە تاوتوێ دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام دواخراوە، داواشكراوە ناوی ئەو وڵات و كۆمپانیایانە بڵاونەكرێتەوە كە ئەو بڕیارە دەیانگرێتەوە، تا جارێكی دیكە نەبێتەوە هۆی دواخستنی بڕیارەكە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP