سەرۆک بەرهەم و ھادی عامری لە کۆشکی سەلام کۆبونەوە

- 5/15/2019 1:20:00 PM 4062 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح کۆبونەتەوە و 

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆ لە بارەی دوا پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوخۆ و ناوچەکە کرا، سه‌ره‌ڕای  پێویستی پێشخستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییه‌كان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و لایەنە نێودەوڵەتییه‌ کاریگه‌ره‌کان له‌سه‌ر ئاستی عه‌ره‌بی و جیهانی و خۆ بەدورگرتن لە ھەر سیاسەتێکی جەمسەرگیری لە ناوچەکەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، جه‌خت له‌ گرنگی بەھێزکردنی ھاریکاری و پته‌وكردنی یەکریزی نیشتمانی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی کراوەتەوە.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، لە کۆبونەوەکەدا ئاماژە بە خێراکردنی پڕۆسەی بونیاد و ئاوەدانکردنەوە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھەموو پێکھاتەکانی عێراق کراوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP