كەشتیە جەنگییەكانی ئەمریكا بە رابەرایەتی ئەبراهام لینكۆڵن گەیشتنە دەریای عەرەب

- 5/15/2019 10:36:00 AM 4695 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئاژانسی ئینتەرفاكس رایگەیاند، كەشتیە جەنگییەكانی ئەمریكا بە پێشڕەوی كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن گەیشتونەتە ئاوەكانی دەریای عەرەب .
كەشتیە جەنگییەكانی ئەمریكا لە نزیك سنورە ئاویەكانی سەڵتەنەی عەممان جێگیربون

 

ئاژانسی ئینتەرفاكس-ی روسی بڵاویکردەوە، "كەشتیە جەنگییەكانی ئەمریكا بە پێشڕەوی كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەبراهام لینكۆڵن گەیشتونەتە ئاوەكانی دەریای عەرەب و لە ئێستادا لەنزیك سنورە ئاویەكانی سەڵتەنەی عەممان جێگیربون".

ئاماژەی بەوەشكردوە، چەند سەرچاوەیەكی بیانی تایبەت بە چاودێریكردنی جموجوڵ و هاتوچۆی دەریایی لەبارەی گەیشتنی ئەو كەشتیگەلەوە  زانیاریان بەو ئاژانسە گەیاندوە.
ئەمریكا بە مەبەستی هۆشداریدان بە ئێران، ژمارەیەك فڕۆكە و موشەكی دورهاوێژ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە

 

شەشی ئەم مانگە، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بە مەبەستی هۆشداریدان بە ئێران، وڵاتەكەی ژمارەیەك فڕۆكە و موشەكی دورهاوێژ رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.

رۆژی پێنجشەممە 9ی ئایار میهاب مەمیش، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كەناڵی سوێس رایگەیاند، كەشتی فڕۆكە هەڵگری ئەمریكی "ئەبراهام لینكۆڵن" كەناڵی سوێس-ی بەجێهێشتوە و بەرەو كەنداوی عەرەبی كەوتوەتە ڕێ.

ئاماژەی بەوەشكردوە، "لە قاهرە-ی پایتەختی میسر پێشوازی لە بەرپرسانی هێزەكانی بەرگری ئەمریكا كردوە و دواتر ماڵئاوایی لە كەشتیە فڕۆكە هەڵگرەكە كردوە".

هاوكات، ناوەندی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رۆژی چوارشەممە 8ی ئایار، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی فڕۆكە بۆمب هەڵگرەكانی جۆری B-52ی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئەو فڕۆكانە گەویشتونەتە ئاسمانی ئەلعەدید لە وڵاتی قەتەر.

ئەوەشی خستەڕو، "ئەو فڕۆكانە بە مەبەستی پاراستنی  هێزەكانی ئەمریكا و بەرژەوەندیەكانی وڵاتەكە نێردراونەتە ئەو ناوچەیە".

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP