خشتەی ئەمڕۆی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران

- 5/15/2019 9:16:00 AM 33548 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای گەیشتنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە، وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی راسپارد ئەمڕۆ و سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەش بکەن.

بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی داد و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی موچە پشت دەبەستێت بە پارەی نەوتی فرۆشراو و بڕی 522 ملیاری دیناری بەغدا، کە مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەرانی دەنێرێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP