پوتین: هەستدەکەم ترەمپ دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا ئاسایی بکاتەوە

- 5/14/2019 10:53:00 PM 3419 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا رایگەیاند هەستدەکات دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا ئاسای بکاتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ سێشەممە ڤیلادمیر پوتینی سەرۆکی روسیا بە مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای راگەیاندوە هەستدەکات دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ روسیا ئاسایی بکاتەوە.

هاوکات، لەکۆبونەوەی ئەمرۆی نێوانیان کە لەهاوینەهەواری سوچی لەدەریای رەش بەڕێوەچو، پوتین بەوەزیری دەرەوەی ئەمریکای راگەیاندوە وڵاتەکەی هیچ کات دەستێوەردانی لەهەلبژاردنەکانی ئەمریکا نەکردوە، بەڵام لەبارەی پاراستنی سەقامگیری بازاڕی وزەی جیهانی گفتوگۆیەکی باشیان لەگەڵ پۆمپیۆ کردوە.

پێشتر مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیای راگەیاندبو کە وڵاتەکەی بەهیچ جۆرێک لە دەستێوەردانی روسیا لەهەڵبژاردنەکانی 2020 ی ئەو وڵاتە خۆشنابێت و هەرکارێکی لەو چەشنە زیانی زۆر بەپەیوەندییە لاوازەکانیان دەگەیەنێت.

نیشانەکردن :

#روسیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP