بەپەلە

سبەی موچەی شەش وەزارەت دابەشدەکرێت

- 5/14/2019 10:36:00 PM 148585 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە سبەی چوارشەممە، رێکەوتی 15/5/2019وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان موچەی پێنج وەزارەت دابەشبکات.

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ خەندان، سبەی چوارشەممە موچەی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی خوێندنی باڵا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی داد و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشەممە موچەی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وەزارەتی ناوخۆ، دەزگای گشتی ئاسایش، ئەنجومەنی ئاسایش، هێزەکانی زیرەڤانی، هێزی بەرگریی فریاکەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم، پۆلیسی نەوت و گاز دابەش دەکرێت.

نیشانەکردن :

#موچە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP