کۆریای باکور دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکیان لەلایەن ئەمریکاوە بەنایاسایی دەزانێت

- 5/14/2019 10:25:00 PM 2277 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
کۆریای باکور بڵاویکردەوە دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکیان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە پێشێلکاری مەرجی کۆبونەوەکانی نێوان کیم جۆن ئون و دۆناڵد ترەمپە و کارێکی نایاساییە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور بڵاویکردەوە دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکیان لەلایەن ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە پێشێلکاری رونی مەرجەکانی کۆبونەوەی لوتکەی نێوان سەرۆکی هەردو وڵاتە و کارێکی نایاساییە، داوادەکەن دەستبەجێ رادەستی وەڵاتەکەیانی بکەنەوە.

هەفتەی رابردو وەزارەتی دادی ئەمریکا بڵاویکردەوە دەستیان بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری کۆریای باکوردا گرتوە بەناوی (وایس ئۆنێست) کە بەپێچەوانەی سزا سەپێنراوەکانی سەر ئەو وڵاتە خەڵوزی گواستۆتەوە. 

راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکور کە لەزاری وتەبێژێکی نەناسراوەوە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتوە، ئەمریکا لێکدانەوەیەکی هەڵە دەکات ئەگەر پێیوابێت بەهێز دەتوانێت کۆریای باکور کۆنترۆڵ بکات. 

یەکەمین کەشتی کۆریای باکور لەمانگی نیسانی 2018 و بەهەمان تۆمەت دەستی بەسەرداگیرا.
 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP