بەپەلە

ترەمپ پلانی ناردنی 120 هەزار سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رەتدەکاتەوە

- 5/14/2019 9:37:00 PM 4605 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناوەرۆکی راپۆرتێکی نیۆرک تایمزی رەتکردەوە کە رایگەیاندبو وەزیری بەرگری پلانێکی نوێی خستۆتە بەردەستی بەرپرسانی کۆشکی سپی بۆ رەوانەکردنی 120 هەزار سەربازی ئەمریکی بۆ رۆژهەلاتی ناوەراست.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەکۆشکی سپی بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند لەئێستادا کۆشکی سپی هیچ جۆرە پلانێکی وەهای نیە و ئەگەر پێویستیش بکات زۆر لەو رێژەیە زیاتر رەوانە دەکەن.

ئەو هەواڵە ناڕاستە و شتێکی وەها لەئارادانیە

لەمبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندوە، ئەو هەواڵە ناڕاستە و شتێکی وەها لەئارادانیە، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، زۆر لەو رێژەیە رەوانە دەکەن.

نیۆرک تایمز لەراپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردبو پاتریک شاناهان وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت پلانێکی نوێی خستۆتە بەردەست بەرپرسانی کۆشکی سپی بۆ رەوانەکردنی 120 هەزار سەرباز بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ روبەروبونەوەی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هاوکات، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی بەهەمان سەرچاوەی راگەیاندوە هێرشی زەمینی بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران لەپلانی نوێدا نیە، ئەگەرنا پێویستیان بەسەربازی زۆر زیاتر لەو رێژەیە هەیە.

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP