ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی بریتانیا "سەوزرەنگ" کرا

- 5/14/2019 9:25:00 PM 5532 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوێنێ شەو شەقامی داونینگ، لە بریتانیا کە شەقامی شوێنی حەوانە و مانەوەی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتەیە  دەکەوێتە ئەو شەقامەوە بە گلۆپ" سەوزرەنگ"کرا.

لەو باریەوە تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا لە پۆسێکیدا لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئنستاگرام نوسیویەتی" بۆ دەستپێکردنی هەفتەی  هۆشداری دەروندروستی"ئەو کارەیان کردووە.

"پێویستە هەموومان بەو ئاراستەیە کار بکەین کە چاودێری دەروندروستیمان بە ئەندازەی چاودێری تەندروستیمان  کارێکی سروشتی و ئەرێنیە" مەی لە پۆستەکەیدا وای نوسیوە.

شەقامی داونینگ لە سەدەی حەڤدەوە بەناوی جۆرج داونینگ-ەوە ناونراوە، کە دیپلۆمات، بانگخوازی مەسیحی،سەرباز و  سیخوری ئینگلیزەکان بوە لەو سەردەمەدا، شەقامەکە تەنها چەند خولەکێک لە پەرلەمانی بریتانیاوە دورە و ماڵی سەرۆکوەزیران و راوێژکاری خەزێنەی نشتمانی بریتانیا لەو شەقامەدان.

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP