لەبارەی هەڵبژاردنەکانی 2020 وە، ئەمریکا هۆشیاری دەداتە روسیا

- 5/14/2019 8:52:00 PM 2665 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی 2020ەوە، ئەمریکا هۆشیاری دەداتە روسیا
خەندان-
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە وەزیری دەرەوەی روسیای راگەیاندوە وڵاتەکەی لەهیچ جۆرە دەستێوەردانێکی روسیا لەهەڵبژاردنەکانی 2020 ی ئەو وڵاتە خۆشنابێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ سێشەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا مایک پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند بەراشکاوانە بە سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی روسیای راگەیاندوە ئەمریکا بەهیچ جۆرێک لەدوبارەبونەوەی ئەگەری دەستێوەردانی روسیا هاوشێوەی دەنگۆکانی هەلبژاردنی 2016 خۆشنابێت و ئەو پرسە بەجدی وەردەگرن.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە پێدەچێت روسیا رۆڵێکی هەبوبێت لەهەڵبژاردنەکانی 2016

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە پێدەچێت روسیا رۆڵێکی هەبوبێت لەهەڵبژاردنەکانی 2016 ی ئەمریکا و ترسی دوبارەبونەوەشی لەهەڵبژاردنی ئایندەدا هەیە.

پاش راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی 2016 ی ئەمریکا، دەنگۆی دەستێوەردانی روسیا لەو هەڵبژاردنە بڵاوبوەوە و ئەنجومەنی نوێنەرانیش رۆبێرت مولەری بۆ بەدواداچونی ئەو پرسە راسپارد.

پاش زیاتر لە دو ساڵ لێکۆڵینەوە، دواتر لەراپۆرتێکدا مولەر بێتاوانی ترەمپی سەلماندو ئەگەر دەستێوەردانی روسیای لەو هەڵبژاردنە رەتکردەوە.
 

نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP