لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت
یەکێتی: چاوەڕوانین پرسی کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکرێن

- 5/14/2019 3:00:00 PM 2086 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانن لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت پرسی کەرکوک و بەغدادیش چارەسەر بکرێن.
یەکێتی پابەندە بە ھەردو رێککەوتنی سیاسی و ئیداری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان

 

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتیی لە لێداونێکی رۆژنامەنوسیدا دوای کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی گفتوگۆی چڕوپڕو بەرپرسیارانەی کرد لە سەر پێشھاتە سیاسییەکان، "یەکێتی پابەندە بە ھەردو رێککەوتنی سیاسی و ئیداری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوانن لەگەڵ ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم پرسی کەرکوک و بەغدا چارەسەر بکرێن وەک ئەوەی لە رێکەوتنی نێوان مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵدا هاتوە.

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتیدا باس لە میكانیزمی حزبەکە بۆ دابەشكردنی بەركەوتەكان، بۆ سێ قۆناغ دابەشكراوە، بەركەوتەی سەرۆكایەتی، بەركەوتەی وەزارەت و دەستەكان، بەركەوتەی بریكار و راوێژكار و بەڕێوەبەرە گشتیەكانە.

لەتیف شێخ عومەر لەوبارەیەوە رونیکردەوە، کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش بەردەوام دەبن.
بەركەوتەی سەرۆكایەتی یەكێتی، كە خۆی لە هەرسێ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت دەبینێتەوە، لەناو جەمسەرە گرنگەكانی بڕیاری یەكێتیدا یەكلایی كراونەتەوە

زانیاریەکانی خەندان ئاماژە بەو دەکەن، "بەركەوتەی سەرۆكایەتی یەكێتی، كە خۆی لە هەرسێ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و جێگری سەرۆكی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەت دەبینێتەوە، لەناو جەمسەرە گرنگەكانی بڕیاری یەكێتیدا یەكلایی كراونەتەوە".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP