سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی تایەفەی ئەرمەنی ئەرتەدۆکس لە عێراق کۆبونەوە

- 5/14/2019 2:30:00 PM 1146 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری و عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ مەتران ئاڤاک ئەسادۆریان سەرۆکی تایەفەی ئەرمەنی ئەرتەدۆکس لە عێراق و شاندی یاوەری.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەی بەوەکرد، ئەرمن پێکھاتەیەکی رەسەنی کۆمەڵگەی عێراقن و پابەندبونی پێکھاتەی ئەرمەنیشی بە شوناسی نیشتمانی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ پێکھاتەکانی دیکەدا بەرزنرخاند.

سەرۆک کۆماری عێراق ھاوکات ئامادەیی خۆشی نیشاندا بۆ پشتیوانیکردنی داوا رەواکانیان لە دەستەبەرکردنی گوزەرانێکی باشتر لەگەڵ سەرجەم گەلانی عێراقدا.

لەلای خۆیەوە مەتران ئەسادۆریان پێزانینی خۆی  بۆ ھەوڵەکانی سەرۆک کۆمار لە پێناوی نزیککردنەوەی دید و بۆچوونەکانی گشت پێکھاتەکانی گەلی عێراق و بەھێزکردنی گیانی لێکگەیشتنی نیشتمانی دەربڕی. 

ئەوەش خراوەتەڕو، ھەر لە میانی دیدارەکەدا باس لە پێویستی گرنگیدانی زیاتر بە بەشداریکردنی پێکھاتەی ئەرمەن لە دامودەزگاکانی حکومەت و یاسادانان کرا.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP