عەبدوڵا مەلا نوری لە رێگەی خەندان-ەوە بژاردەکانی دەربازبون لە رابردودا بڵاودەکاتەوە

- 5/14/2019 1:09:00 PM 35162 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەبدوڵا مەلا نوری، پەرلەمانتاری پێشو و یەکێک لە سەرکردە دیار و ناڕازییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە نوسینێکی تایبەتدا کە لە بژاردەی خەندان بڵاوکراوەتەوە بەناونیشیانی "کام رێباز، نەوشیروانی یان بارزانیی؟!، بۆ یادی پیاوەکەی نیشتیمان، ئەوە چی بو رویدا؟!"، بژاردەکانی دەربازبون لە رابردو بڵاودەکاتەوە و تیایدا هەڵسەنگاندنی وێستگەکانی پێشوی گۆڕان و هەرێمی کوردستان دەخاتە بەرباس، دواتر رێگاچارەکانی دەربازبون بۆ ئەم قۆناغەی بزوتنەوەکەی و هەرێم پێشکەش دەکات. 

عەبدوڵا مەلا نوری، سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان کە ئێستا کارکردنی لە ناو بزوتنەوەکەیدا هەڵپەساردوە و لە ماڵەوەیە، نوسینەکەی لە 26 بەش پێکهاتوە، لە هەر بەشێکدا ئەو سەرکردە دیار و ناڕازییەی گۆڕان بەشێوەی شیکاریی و بنکۆڵکاری و وەک شایەتحاڵ و بەشدارێکی راستەقینەی ناو روداوەکان باس لە پێشهات و پاشهاتەکان و بەسەرهاتەکانی رابردوی نزیک دەکات، کە لە هەرێمی کوردستان رویانداوە و لە دیدی نەوشیروان مستەفاوە بە ئێستا و ئایندەوە گرێیان دەدات، رەخنەی توند ئاڕاستەی بڕیار بەدەستانی ئێستای بزوتنەوەکەی دەکات و بەلادان لەسەر دید و دنیابینی نەوشیروان مستەفا تۆمەتباریان دەکات.

دەقی وتارەکەی عەبدوڵا مەلا نوری بخوێنەرەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP