تۆڕی كارەبای چەند بازاڕێكی ناوشاری سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە

- 5/14/2019 10:11:00 AM 996 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
 کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بودجەی داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەبڕی 85 ملیۆن دینار تۆڕی كارەبای چەند بازاڕێكی میللی ناوشاری سلێمانی نۆژەندەكرێتەوە.
بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسیەكانی ئاگركەوتنەوە لەسەر بازاڕەكە و سەرپێچی راكێشانی كارەبا، بازاڕەکە نۆژەندەکرێتەوە

 

بەرێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، بەمەبەستی نەهێشتنی مەترسیەكانی ئاگركەوتنەوە لەسەر بازاڕەكە و سەرپێچی راكێشانی كارەبا، بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەرێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی تۆڕی كارەبای هەر یەک لە بازاڕی زەڕەنگەرەكان و قەیسەری نەقیب و بەلەدێكە بەشێوازێكی مۆدێرن و نوێ نۆژەندەکرێنەوە.

کارەبای سلێمانی دەشڵێت، بەتەواوبونی پرۆژەكە سیمایەكی جوان دەبەخشێت بەبازاڕەكە و هیچ جۆرە مەترسیەكی كارەباو شۆرت لەسەر بازاڕەكە نامێنێت و لەئێستاشدا 90%ی پرۆژەكە تەواوبوە.


نیشانەکردن :

#سلێمانی #كاره‌با

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP