​ گوندی بێ دایکەکان لە ئیندۆنیزیا

- 5/13/2019 11:01:00 PM 12584 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 
لەچەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیا زۆربەی دایکان منداڵە بێباوکەکانیان بەجێهێشتوە و رویان لەدەرەوەی وڵات کردوە بەمەبەستی کارکردن، بەوەش ناوچەکە بوەتە گوندی "بێ دایکان" 

بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، لەچەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی ئیندۆنیزیا زۆربەی دایکان منداڵە بێباوکەکانیان بەجێهێشتوە و رویان لەدەرەوەی وڵات کردوە بەمەبەستی کارکردن، بەوەش ناوچەکە بوەتە گوندی "بێ دایکان."

بەشی زۆری منداڵانی ناوچەکە جگەلەوەی دایکیان لێیان دورە، هاوکات باوکیشیان لەدەستداوە یان جیابونەتەوە.

ئێلی کە وێنەکەی لەسەرەوە نیشاندراوە، یەکێکە لەو منداڵانەی کە لەتەمەنی 11 ساڵیەوە دایکی بەجێیهێشتوە و ئەو ئێستا لەقۆناغی کۆتایی قوتابخانەیداوە.

ئیلیا دەڵێت " بەدلنیاییەوە ئازارێکی زۆرم چێشت کاتێک دایکم بەجێیهێشتم" 
دەشلێت " ئازاری دابڕان سەختەو کاریگەری زۆری لەسەرم هەبوە" 

پیاوانی ئەم گوندانە زیاتر بەکاری جوتیاری کرێکارییەوە سەرقاڵن و بەشێکی کەمی ئەو داهاتەیان هەیە کە ژنەکانیان لەدەرەوەی وڵات بەدەستیدەهێنن.

کاتێک ژنان گوندەکە بەجێدەهێڵن، ئەندامانی دیکەی خێزان کە هەندێک جار مێردەکانیشیانی تێدایە بەرپرسیارێتی چاودێریکردنی منداڵەکان لەئەستۆ دەگرن، و هەمو کەسێک لەو گوندە چاودێری منداڵەکانی ئەوانی تر دەکات و هاوکاری و هەماهەنگی زۆر لەنێوانیاندایە.

بەڵام ئەوەی راستییە لەبارەی گوندی بێدایکانەوە ئەوەیە هەمو منداڵێک ئازاری زۆر دەچێژێت کاتێک ماڵئاوایی سەفەر لەدایکی دەکات.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP