وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

- 5/13/2019 10:34:00 AM 95334 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پلانێک هەیە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "روداوی هێرشکردنە سەر کەشتیەکانی عەمان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئارامی و ئاسایشی روبارە ئاویەکانی ناوچەکە دەبێت"، هۆشداریش دەدات لە هەر کردەیەوەک بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

موسەوی داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات "ئاگاداربن لە هەر سەر کێشییەک لە لایەن هێزە دەرەکییەکانەوە ئەنجامبرێت، پلانێک هەیە بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا دەکات بە رونیی و ئاشکرایی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی روداوی هێرشکردنە سەر کەشتیەکانی عەمان بخرێتەڕو.

دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات رایگەیاند، چوار کەشتیی بازرگانی لە نزیک سنورە ئاوییەکانی وڵاتەكەی، روبەڕوی کردەوەی تێکدەرانە بونەتەوە، بەڵام کردەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە و هیچ ماددەیەکی زیانبەخش لەو کەشتیانەوە دزەی نەکردوەتە دەرەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات وتوشیەتی، روداوەكە بە ئاڕاستەی ناوچەی رۆژهەڵاتی نزیك لە ئیمارەی فوجەیرە رویداوە و لێكۆڵینەوە لەو شوێنەی كردەوە تێكدەرانەكەی لێ ئەنجامدراوە دەستیپێكردوە.


نیشانەکردن :

#ئێران_ئەمریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP