ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

- 5/13/2019 10:05:00 AM 156946 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ و سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ دوشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی سێشەممە موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

دوای تێپەڕبونی پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی مانگە لە پارەی نەوتی فرۆشراو لە بەغداوە 452 ملیار بەدیناری بەدەست گەیشتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP