نرخی نەوتی خاو لە بازارەكانی جیهان

- 5/13/2019 9:49:00 AM 2233 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نیگەرانیەكان لەبارەی خاوبونەوەی گەشەی ئابوری جیهان بەردەوامە و ئەمڕۆ دوشەممە بەهۆی بەردەوامی ئاڵۆزی لە گفتوگۆكانی نێوان ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و چین، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبوەوە و نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا دابەزینی بەخۆوە بینی.
  
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە بەراورد بە نرخی پێشوی 11 سەنت و بە ڕێژەی لەسەدا 0.2 بەرزبوەتەوە و نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتیە 70.73 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

لەكاتێكدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا بە بەراورد بە نرخی پێشوتری 9 سەنت و بەڕێژەی لەسەدا 0.2 دابەزیوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 61.58 دۆلار.  

دوای ئەوەی هەینی رابردو 10ی ئایار ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بڕی 200 ملیار دۆلار باجی خستە سەر كەلوپەلی چین، گفتوگۆ بازرگانیەكانی نێوان هەردو وڵات گرژی و ئاڵۆزی تێكەوت.

ترەمپ هۆكاری بڕیاری زیادكردنی بڕی باج بۆ سەر كەلوپەلی چین-ی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە حكومەتی پەكین پابەند نەبوە بەو رێككەوتننانەوە كە لە دانوستانەكانی چەند مانگی رابردودی نێوان هەردو وڵاتدا پێكەوە لەسەری رێككەوتون.

ئەوە لەكاتێكدایە، بە شێوەیەكی گشتی سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان بۆ سەر هەریەك لە وڵاتانی ئێران و ڤەنزوێلا-ی ئەندام لە رێكخراوی وڵاتانی نەوت (ئۆپیك) كە پێشتر زۆرینەی داهاتی وڵاتەكانیان لەسەر هەناردەكردنی نەوت بوە، كاریگەریەكی بەرچاوی لەسەر هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا هەیە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP