ترەمپ هاوشێوەی ناوخۆی وڵاتەكەی جیهان دابەشدەكات

- 5/12/2019 11:42:00 PM 4219 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پێش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هەڵبژێردرێت هەموان دەیانزانی ترەمپ شەڕانگێزە، ئەوەی دركیان پێنەكردبو ئەوەبو كە ئەو شەڕانگێزیە تا چەند كاریگەری لەسەر خۆیان دەبێت و تا چەند دەردەكەوێت لە كێ دەترسێت.

لێدوانە شەڕانگێزیە بەردەوامەكانی ترەمپ لە ئێستادا نێوماڵی ناوخۆی وڵاتەكەی تێكداوە و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكای بەشكردوە.

لە ئێستادا و دوای تێپەڕبونی نیوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی ترەمپ، دوای ئەوەی تەواوی كاریگەریە سەرسەختەكانی لەبەردەم ئیدارەكەیدا لابرد، لەبارەی دوپاتكردنەوەی هەمان دابەشبون لە سنوری دەرەوەی وڵاتەكەی هەڕەشەدەكات.

هەفتەی رابردو مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكان كە یەكێكە لە دیپلۆماتكارە باڵاكانی وڵاتەكە، هاوشێوەی كارە نادیپلۆماتیەكانی سەرۆكەكەی هەنگاوینا و لەمیانی گەشتەكەیدا بۆ شانشینی یەكگرتو لە رۆڵی تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا-ی كەمكردەوە، ئەوەش لەڕێگەی بەراوردكردنی مەی بە مارگرێت تاتچەر-ی هاوپیشەی پێشوی.

پۆمپیۆ لە بەرامبەر خەڵكی لەندەن-دا بەشێوەیەكی رون بڕیارەكەی مەی لەبارەی تاوتوێكردنی بەكارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتی 5G هواوی بۆ بریتانیا وتی "لە خۆت بپرسە: ئایا لەبەرامبەر پێشێلكردنی سەروەری وڵاتان لەلایەن وڵاتی چین-ەوە خاتونە ئاسنینەكە بێدەنگ دەبێـت؟".

پێشتریش لە كۆتایەمین سەردانیدا بۆ بریتانیا ترەمپ هەمان هەڵوێستی بەرامبەر بە تێرێزا مەی نواند و رایگەیاند "تێرێزا مەی لەبارەی رێككەوتننامەی برێكزت ئامۆژگاریەكانی پشتگوێخستوە" وتیشی "بۆریس جۆنسن، وەزیری پێشوی دەرەوەی بریتانیا باشتر لە مەی كارەكە ئەنجامدەدات". 

هیچ كام لەو هەڵوێستانە لەخۆوە نیە، بەڵكو لە شەڕانگێزیەكی بە سیستەمكراوەوە سەرچاوەدەگرن، هەڵوێستی ئەمجارەی پۆمپیۆ بەهۆی ویستی ترەمپ بو گەیشتن بە چین و جاری رابردوش هەڵوێستەكەی ترەمپ بەهۆی خواستی خۆیەوە بو بۆ جیابونەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا.

زۆرینەمان وا بیرماندەكردەوە كە ترەمپ رەفتارە شەڕانگیزیەكانی بەرامبەر دژەكانی بەكاردەهێنێت، بەڵام رێژەیەكی كەم دركی بەوەكرد بەشێوەیەكی خێرایی و قوڵ پەرتەوازەیی دەخاتە نێوان هاوپەیمانەكانی.

وەكو هەمو شەڕانگێزێك كە بەرامبەر ئەو كەسانە شەڕانگێزی ئەنجام نادات كە لێی دەترسێت، تاكە كەس لە هەڕەشە و شەڕانگێزیەكانی ترەمپ-دا جێگەی نیە، ڤلادیمیر پوتین-ی سەرۆكی روسیایە كە ترەمپ بە تەنها لەگەڵیدا كۆدەبێتەوە و لەبەرچاوی خەڵكدا نەرم رەفتاری لەگەڵدەكات.


میراتیەكەی ئۆباما

دوای ئیدارەكەی باراك ئۆباما تاكتیكەكانی ترەمپ بوە جێگەی تاسانی خەڵك.

ئۆباما دەیتوانی كۆمەڵێكی زۆر خەڵك كۆبكاتەوە و بە "بوێری و ئومێد" پەروەردەیان بكات، بەڵام میراتی توانا سیاسیەكانی بۆ ترەمپ بەجێهێشت كە وادیارە ترەمپ سورە لەسەر تێكدانی ئەو میراتیە.

كاتێك ئۆباما پێش دەنگدانی برێكزت ساڵی 2016 سەردانی بریتانیای كرد، ئەویش بە هەمانشێوە پەیامێكی هەبو، بەڵام بە پێچەوانەی پۆمپیۆ و ترەمپ، ئۆباما لەگەڵ دەیڤید كامیرۆن، سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتەی بریتانیا دانوستانی ئەنجامدا، نەك ململانێ و ئاڵنگاری.

ئۆباما ویستی كاریگەری دەنگی بریتانیا لەناو یەكێتی ئەوروپا بمێنێتەوە، هۆشداری دا بە دەنگدەرانی بریتانیا لە ئەگەری چونەدەرەوەیان لە یەكێتی ئەوروپا "دەچنە بەشی دواوەی ریزەكە" بۆ بازرگانیكردن لەگەل ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا.

هەروەك چۆن ترەمپ، میراتی ناوخۆی ئۆبامای كۆتاییپێهێنا، بە هەمانشێوە لەئێستادا پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانیش تێكدەدات، بەشێوەیەكی تاكلایەنانە واژۆكانی ئۆباما لە پەیوەندیە دەرەكیەكان دەكشێنێتەوە، وەك چۆن لە یەكێك لە پلانە گشتگیرە هاوبەشەكانی ئۆباما كشایەوە كە بەشێوەیەكی گشتی بە "رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران" ناسراوە.

بەدڵنیاییەوە جیاوازی سەردەمی سەرۆكە هەرە مۆدێرنەكانی ئەمریكا لەگەڵ ئۆباما لەوە گەورەتر نابێت، وا پێدەچێت هاوپەیمانان و دژەكانی ترەمپ هاوشێوەی یەكدی لەگەڵ هەڵسوكەوتە نادیپلۆماتیەكانی ترەمپ-دا خۆیان بگونجێنن و لەگەڵ درۆ-كانیدا كاتەكان بەڕێبكەن.

ترەمپ لەبارەی دانوستانەكانی چەكی ئەتۆمی كۆریای باكور بەشێوەیەكی درامی هەڵسوكەوتدەكات و ئەو پلانە بازرگانیانەی كیشوەری ئاسیای هەڵگێڕایەوە كە لە سەردەمی ئۆبامادا داڕێژرابون، لە ئێستاشدا لە هەوڵی دابەشكردنی یەكێتی ئەوروپادایە.

جەنگی سارد-ی بازرگانی جیهانی

بۆ ئەوەی لە كاریگەری هەمو ئەمانە تێبگەیت، تەماشای دوركەوتنەوەی ترەمپ بكە لە لێدوانە ئاساییە سیاسیەكان كە رێگەیەكە بۆ زیاتركردنی كێشمەكێشەكان.

لە ناوخۆدا، لێوانەكانی ترەمپ بەشێوەیەكی رۆتینی بیروڕاكان لێك دەترازێنێ، سەرەڕای ئەوەی ویڵیام بار، وەزیری داد-ی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە لێكۆڵینەوەكەی موڵەر-دا ترەمپ بە بێتاوان دەناسێنێت، یاخود دانیشتنەكانی پارێزەر (برێت كاڤاناو) كە دادگای باڵای ئەمریكا هەڵیبژاردوە، هەمو روبەڕوبونەوەكانی بە دولایەنە لەقەڵەمداوە.

لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، دو سەدە لە گەشەسەندنی سیاسەتێكی بەئازار و كۆمەڵایەتی بەڕێوەدەچێت كە دەرەنجامەكەی دیارنیە، لەكاتێكدا لە دەرەوەی وڵاتەكە سیستەمی جیهانی گۆڕانكاری تێدا رودەدات و ویلایەتە یەكگرتوەكانیش لە روی سەقامگیری و گەشەسەندنیەوە سود لەو گۆڕانكاریانە دەبینێت.

دو جۆر گروپ هەیە، ئەوانەی بەرهەڵستی دەكەن و ئەوانەی بەرهەڵستی ناكەن، هەرچەندە دەرەنجامەكانی هەردوكیان هاوشێوەیە و لەگەڵ دەرەنجامە پێشبینی نەكراوەكاندا كێشمەكێشەكانیان زیاتركردەوە. 

هەفتەی رابردو، ترەمپ هەوڵە شەڕانگێزیەكانی دژ بە چین زیاتركرد، لەكاتێكدا دانوستانكارانی بازرگانی چونە واشنتن بە مەبەستی ئەنجامدانی گفتوگۆ، ترەمپ باجەكانی بۆ سەر كەلوپەلەكانی چین زیاتركرد، چین-یش بەرپەرچی ئەو هەڵوێستەی دایەوە و رایگەیاند "وڵاتەكە بە تەواوی ئامادە و متمانەی بەخۆیەتی و دەتوانێت بەرژەوەندی و مافە یاساییەكانی خۆی بپارێزێت".

بازاڕەكانی جیهان لە جەنگێكی بازرگانی و كاریگەری ئەو جەنگە ساردەی كە لەسەر هەمومان كاریگەری بەجێدەهێڵێت دەترسن.

زەبری دیپلۆماتی

لەگەڵ كۆریای باكور، ترەمپ كارتی سەركەوتنی بەرامبەر كیم جۆن ئون بەكارهێنا و بە "كۆتا جەنگی پێش قیامەت" هەڕەشەیكرد، بەڵام كیم لە بەرامبەردا وەڵامێكی هەبو، پەنجەی بچوكی بۆ ترەمپ بەرزكردەوە و پێی راگەیاند ئەوان هاوڕێن، ترەمپ بەو لێدوانەی كیم تێكەوت، ئێستاش كیم بە موشەكە كۆنە خراپەكانی هاتوەتەوە مەیدان و دوبارە روبەڕوی هەڕەشەكان دەبێتەوە.

پێدەچێت بەهۆی نرخە سیاسیەكەی بۆ ئۆباما، ئێران كەوتە بەر سزا ماوەدرێژەكانی ترەمپ، هەر لە كشانەوەی لە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی لە سەردەمی ئۆباما ئەنجامدرا، تا زیاتركردنی سزاكان كە نوێترینیان یاساغكردنی  كڕینی ئاسن و ئەلەمنیۆم و مس-ە لە ئێران و كەشتیە جەنگیەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانیش لە ئاوەكانی ئێران نزیك دەبێتەوە.

ئێران-یش چوارشەممەی رابردو 8ی ئایار وەڵامی دایەوە و لەبارەی پابەندنەبونی بە رێككەوتننامە ئەتۆمیەكە  هەڕەشەیكرد، بەوەش فشاری خستە سەر یەكێتی ئەروپا تا پشتیوانی لە وڵاتەكەی بكەن.

پێنجشەممەی رابردو 9ی ئایار، محەمەد جەواد زەریف، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند "ویلایەتە یەكگرتوەكان ماوەی ساڵێكە ئەوروپا و تەواوی جیهان دەترسێنێت".

ئەوروپا داوای لە ئێران كرد خۆی بگونجێنێت و بەوەش لەكاتێكدا هیچ روینەداوە دەستبەجێ دابەشبون دروستبو .

ترەمپ داوا لە هاوپەیمانەكانی دەكات گرنگی پێبدەن و پشتیوانی لێبكەن، هاوكات لە ئەگەری ئەنجامنەدان داواكریەكانیدا روبەڕوی سزاكایان دەكاتەوە.

هەفتەی رابردو، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە لەندەن لەبارەی ئێرانەوە راگەیاند "بە مەبەستی وەستاندنی خوێنڕشتن و بێ یاسایی ئەو وڵاتە داوا لە بریتانیا دەكات پشتگیریان لێبكات". 

هاوكات بە ئامادەبوانی بریتانیای راگەیان،د دوای رێككەوتننامەی برێكزت لەبارەی بازرگانی وڵاتەكەیان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتوەكان نیگەرانە، وتیشی "ئەگەر ئەمە شتێك بێت هاوشێوەی بازرگانی، با پێكەوە بازاڕ بكەینەوە، من دەزانم دەتوانین ئەوە بكەین"، ئەوەش هاوشێوەی یاریكردنێكی لێزانانەی شەترەنجە كە: دوای زەبرێكی دیپلۆماتی، پۆمپیۆ شیرینیەكی ئۆفەر كرد.

مەی لەسەر پەتەكە

كەواتە ترەمپ هاوپەیمانەكانی دەچەوسێنێتەوە، هاوپەیمانەكانیشی لە خۆگەنجاندنیان لەگەڵ دۆخەكە بێزارن.

هاوینی رابردو لە كۆبونەوەی لوتكەی ناتۆ-دا، ترەمپ ئانگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئەڵمانیای بەوە تۆمەتباركرد "زیندانی" روسیایە، مانگێك پێشتریش لەمیانی ئەنجامدانی كۆبونەوەی لوتكەی G7 (گروپ 7) جەستن ترودۆ، سەرۆك وەزیرانی كەنەدا-ی پشتگوێخست، لە كاتێكی درەنگ رۆشت بۆ كۆبونەوەكە و دواتریش بە خێرایی ئەو شوێنەی بەجێهێشت و رەتیكردەوە واژۆ لەسەر راگەیەندراوەكە بكات.

هیچ سەركردەیەك پێشتر بەو شێوەیە مامەڵەی نەكردوە، سەرەڕای ئەوەش لە تاكتیكە شەڕانگێزەكانی بەردەوامە.

هاوینی رابردو، تێرێزا مەی بەهەمانشێوە، لەبارەی هێرشەكانی ترەمپ بۆ سەر ئیدارەكەی پشتگوێخستنی هەڵبژارد.

ترەمپ لەوبارەیەوە بە شێوازی خۆی داوی لێبوردنی كرد و رایگەیاند بە هەڵە لێكدانەوە بۆ وتەكانی كراوە، بەڵام ئەو رۆژنامەیەی بەرپرسیاریەتیەكە كەوتە ئەستۆی سەرجەم بابەتەكەی بڵاكردەوە و سەلماندی كە ترەمپ هەڵە بوە.

هاوشێوەی هەر شەڕانگێزێك، هەتا بەرامبەرەكەی لاوازی بنوێنێـت ترەمپ فشاری زیاتری دەكاتە سەر، مەی لەوكاتەدا لە دۆخی سیاسیدا لەسەر پەت بو، لە ئێستاشدا بەهۆی ئاڵۆزیەكانی رێككەوتننامەی برێكزت-ەوە دۆخەكەی خراپترە، پێدەچێت بەوهۆیەوە بێت كە هەریەك لە ترەمپ و پۆمپیۆ هەستدەكەن دەتوانن هێرشی بكەنە سەر، یاخود بە هۆكاری دوركەوتنەوەی بریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و نەبونی پشتیوانی لە لایەن هاوپەیمانەكانیەوە ئەو رەفتارەی بەرامبەر ئەنجامبدەن.

ئیدارەكەی ترەمپ بەپێی پەرتوكێكی یاریكردن دەڕوات بەڕێوە: وا دەردەكەوێت مایك پۆمپیۆ و جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە زیاتر لە پێویست ئازادی دەربڕینیان پێدراوە و بون بە گەیەنەری فشارە جیهانیەكانی ترەمپ، هەردوكیان هاوپەیمان و دژەكانی وڵاتەكەیان دەخەنە ژێر زۆرترین فشارەوە تا ئەوە بەدەستبهێنن كە سەرۆكەكەیان دەیەوێت.

لەكاتێكدا پێدەچێت ترەمپ بتوانێت لە ناوخۆی وڵاتەكەیدا ئەو پەیڕەوە ئیداری و خوساتانەی بشارێتەوە، بەڵام پەرتكردنی هاوپەیمانە جیهانیەكانی بێ هیچ پلانێك بۆ كۆكردنەوەیان لە دواتردا كارێكی زۆر مەترسیدارە. 

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP