واشنتن داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی عێراق نەكەن

- 5/12/2019 10:43:00 PM 13694 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداریدایە هاوڵاتیانی لە عێراق و داوایلێكردن بەهۆی دۆخی ئەو ناوچەیەوە ئاگاداربن.

دوێنێ شەممە، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە بەغدا لە راگەیەندراوێكیدا هۆشداریدایە خەڵكی وڵاتەكەی لە عێراق و ئاماژەی بەوەكردوە "بەهۆی زیاتربونی گرژی و ئاڵۆزیەكانی ناوچەكە ئاگاداری ئاسایش و سەلامەتی خۆیان بن".

سەردانی عێراق نەكەن و لەو ناوچانە خۆیان بەدور بگرن كە تایبەتە بە كۆبونەوەی هاوڵاتیانی ئەمریكا

 

لە راگەیەندراوەكەدا بە چەند خاڵێكی كورت داوای لە هاوڵاتیانی كردوە ئاگاداری سەلامەتی گیانی خۆیان بن و پێی راگەیاندون "سەردانی عێراق نەكەن و لەو ناوچانە خۆیان بەدور بگرن كە تایبەتە بە كۆبونەوەی هاوڵاتیانی ئەمریكا"، راشیگەیاندوە "لە ئەگەری چاودێریكردنیان ئاگاداری خۆیان بن و چواردەورەكەیان بە هەند وەربگرن".

هاوكات باڵیۆزخانەكە داوای لە هاوڵاتیانی كردوە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری زیاتر بەشی خزمەتگوزاری هاوڵاتی ئەمریكی لە پێگەی باڵیۆزخانە سەردان بكەن.

ئەو راگەیەندراوەی لەكاتێكدایە، لەماوەی رابردودا باڵێۆزخانەكە بە بەردەوامی هۆشداریدەداتە هاوڵاتیانی و داوایان لێدەكات خۆیان لە مەترسی ئەو هێرشانە بپارێزن كە پێدەچێت روبەڕوی ناوچەكانی تایبەت بە ئەمریكا لەو وڵاتە ببێتەوە.

 


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP