50 پارێزەر ئامادەن بەرگری لەعومەر بەشیری سەرۆکی پێشوی سودان بکەن

- 5/12/2019 2:22:00 PM 1297 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
خێزانی عومەر بەشیری سەرۆکی پێشوی سودان چوار پارێزەریان بۆ بەرگریکردن لە بەشیر ئامادەکردوە، سەرۆکی پێشوی پەرلەمان یەکێک لەو پارێزەرانەیە، تا ئێستاش نزیکەی 50 پارێزەر ئامادەییان دەربڕیوە بەبێ بەرامبەر بەرگری لە بەشیر بکەن

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، ئەمڕۆ یەک شەممە خێزانی عومەر بەشیری سەرۆکی پێشوی سودان چوار پارێزەریان بۆ بەرگریکردن لە بەشیر ئامادەکردوە، لەنێویشیاندا ئەحمەد ئیبراهیم تاهر سەرۆکی پێشوی پەرلەمان یەکێکە لەو پارێزەرانە. 
 50 پارێزەر ئامادەییان دەربڕیوە بەبێ بەرامبەر بەرگری لە عومەر بەشیر بکەن
تا ئێستا نزیکەی 50 پارێزەر ئامادەییان دەربڕیوە بەبێ بەرامبەر بەرگری لە عومەر بەشیر بکەن.

قۆناغە سەرەتاییەکانی دادگایکردنی بەشیر بەتۆمەتی سپیکردنەوەی پارە و هەبونی پارەی بیانی دەستیپێکردوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی (ئەل سودانی) رۆژی پێنج شەممەی رابردو، بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە سەرەتاییەکان، چەند پرسیارێک ئاراستەی سەرۆکی پێشوی سودان کراوە و تا ئێستا نازانرێت دەرگای گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە یاساییەکان کەی دەستپێدەکەن.

مانگی نیسانی رابردو عومەر بەشیری سەرۆکی سودان پاش نزیکەی سێ سەدە لەمانەوەی لەدەسەڵات لەلایەن وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەوە لەدەسەڵات دورخرایەوە ئەنجومەنێکی کاربەڕێکەر بۆماوەی 2 ساڵ دامەزرێنرا.

نیشانەکردن :

#سودان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP