گەردونناسان یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان دیاریکرد

- 5/12/2019 10:17:00 AM 91779 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

گەردونناسان ئەمڕۆ یەکشەممە، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیان لە وڵاتانی سونە و عەرەبیدا دیاریکردو رایانگەیاند، رۆژی چواری حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

ماڵپەڕی nmisrی تونسی ئەمڕۆ لە زاری گەردونناسانەوە بڵاویکردەوە، ئەمساڵ رەمەزان لە وڵاتانی عەرەبی ٢٩ ڕۆژ دەبێت و کۆتا ڕۆژی ڕەمەزان سێی حوزەیران دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی چواری حوزەیران کە دەکاتە رۆژی سێشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

مانگە عەرەبییەکان بەپێی جوڵەی مانگ و گۆشەى دەرکەوتنى لە زەوییەوە دیاریدەکرێـت، هاوکات ژمارەى رۆژەکانی مانگ جێگیر نییە و هەندێکجار  ٢٩ رۆژ و هەندێک جاریش ٣٠ رۆژ دەبێت.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP