خشتەی ئەمڕۆ و سبەی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران

- 5/12/2019 8:56:00 AM 150237 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئەمڕۆ و سبەی موچەی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢-٥-٢٠١٩ موچەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی دوشەممە موچەی هەریەکە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

دوای تێپەڕبونی پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی مانگە لە پارەی نەوتی فرۆشراو لە بەغداوە 452 ملیار بەدیناری بەدەست گەیشتوە.

پێشتر خەندان لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردبو، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP