عەبادی: گروپێکى دەسەڵاتداری کوردستان رێگە نادەن حكومەتی فیدڕاڵی دەسەڵاتی بەسەر دەروازە سنوریەكان هەبێت

- 5/12/2019 12:25:00 AM 16823 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەیدەر عەبادی رێگری گروپێکى دەسەڵاتداری کوردستان لەبەرامبەر دەسەڵاتی حكومەتی فیدراڵی بەسەر دەروازە سنوریەكاندا دەخاتەرو، رایدەگەیەنێت ئەو گروپە سودمەندن لە دەروازە سنوریەکان.

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، حەیدە عەبادی، سەرۆک وەزیرانى پێشوی عێراق رایگەیاندوە، حكومەتی فیدڕاڵی بەهۆی رێگری گروپێکى دەسەڵاتداری کوردستانەوە، ناتوانێت دەسەڵاتی هەبێت و سەرپەرشتی دەروازە سنورییەکانى هەرێمی كوردستان بكات.
ئەو گروپە دەیەوێت ئەو دەروازانە لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بمێنێتەوە

 

حەیدەر عەبادی هۆكاری ئەو رێگریەی ئەو گروپە دەسەڵاتدارەی هەرێمی گەڕاندەوە بۆ سودمەندبونیان لە دەروازە سنورییەکانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاندوە، ئەو گروپە دەیەوێت ئەو دەروازانە لەژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بمێنێتەوە.

سەرۆكوەزیرانی پێشوی عێراق داواشیكردوە كە هەرێمی كوردستان رێگە بەحكومەتی ناوەندی بدات سەرپەرشتی دەروازە سنوریەكانی هەرێمی كوردستان بكات لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی عێراقیەكان و گەشەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی عێراق.

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP