بەڤیدیۆ؛ ویستی به‌ زیندویی ئه‌خته‌بوتێك بخوات، به‌ڵام بوه‌ قوربانی ئاژه‌ڵه‌كه‌

- 5/11/2019 11:48:00 PM 135782 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

له‌ هه‌وڵێكیدا بۆ خواردنی ئه‌خته‌بوتێك به‌ زیندویی، كچێكی دانیشتوی چین  بوه‌ قوربانی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ و روخساری برینداركرد.

كچێكی دانیشتوی شاری یانیونگانگ له‌ چین، دوای ئه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و وتێیدا هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا ئه‌خته‌بوتێك به‌ زیندویی بخوات، ئه‌خته‌بوته‌كه‌ به‌ هه‌مو پێیه‌كانی، خۆی به‌ روخساری ئه‌و خانمه‌وه‌ نوساند.

له‌ چه‌ند چركه‌ی یه‌كه‌می ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌خته‌بوته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی توند و به‌ هه‌موو په‌له‌كانی خۆی به‌ روخساری ئه‌و خانمه‌وه‌ گرتوه‌، له‌كاتێكدا هه‌وڵێكی ته‌واو ده‌دات بۆ لابردنی ئه‌خته‌بوته‌كه‌، به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌ ئاویه‌كه‌ به‌ ئاسانی خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه‌.

دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌ هه‌وڵدان، كچه‌كه‌ ئه‌خته‌بوته‌كه‌ به‌ روخساریه‌وه‌ لاده‌بات،  له‌كاتێكدا له‌ ئه‌نجامی هێرشی گیانداره‌كه‌ په‌ڵه‌یه‌ك خوێن به‌ روخساری ئه‌و خانمه‌وه‌ ده‌رده‌كه‌وێت. 

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP