خەندان دەقەکەی بڵاودەکاتەوە
عیماد ئەحمەد نامەیەکی داخراو ئاڕاستەی جێگرانی سکرتێری گشتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات

- 5/11/2019 7:43:00 PM 106714 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

عیماد ئەحمەد کە لە چەند وێسگەکی گرنگ بژاردەی مامجەلال و بەربژێری حزبەکەی بوە بۆ بەڕێوەبردنی جومگە گرنگەکانی حزب و حکومەت نامەیەکی تایبەت و داخراو ئاڕاستەی جێگرانی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەکات و لەسەر کۆمەڵێک پرسی ھەستیار ڕاشکاوانە قسەدەکات.

 

بەپێی دەقی نامەیەكی داخراو و نهێنی كە وێنەیەكی دەست خەندان كەوتوە، عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نامەیەکی داخراو بەڵام ڕاشکاو ئاراستەی جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی كردوە و دەڵێت،"من کێبڕکێی ھیچ ھەڤاڵێک ناکەم" داواش دەكات، "کەسانێک دەستنیشان بکرێن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەی بەر یەکێتی دەکەون، گەر وەك پێویست نەبون، توانای ئەوە ھەبێت لێپێچینەوەیان لێ بکرێت، یان لابدرێن".

وەک دەزانن چەند ساڵێکە من ھیچ پۆستێکی رەسمیم لانەبوە، بەڵام لەو ماوەیەدا ھەر کار و ئەرکێکم پێ سپێردرابێت لەبەرژەوەندی کورد و یەکێتی بوبێت، درێغیم لێ نەکردوە

 

لەو نامە تایبەت و داخراوەدا كە دەقەكەی دەست خەندان كەوتوە، عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و سەرۆكی دواین شاندی دانوستانكاری ئەو حزبە بۆ پێكهێنانی حكومەت، نوسیویەتی،"بەڕێزان جێگرانی سکرتێری گشتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی  یەکێتی نیشتمانی کوردستان،‎  وەک دەزانن چەند ساڵێکە من ھیچ پۆستێکی رەسمیم لانەبوە، بەڵام لەو ماوەیەدا ھەر کار و ئەرکێکم پێ سپێردرابێت لەبەرژەوەندی کورد و یەکێتی بوبێت، درێغیم لێ نەکردوە".

لە دوای نەخۆشکەوتن و دواتر وەفاتی مامجەلال، بەشێک نەبوم لە کێشە و ململانێکانی ناوخۆمان، ھەمیشە ھەوڵمداوە دەنگی خێرو چارەسەربم، لەو بوارەشدا پێموایە کەمتەرخەمیم نەکردوە

 

عیماد ئەحمەد لەبەشێكی دیكەی نامەكەدا دەڵێت،"لە دوای نەخۆشکەوتن و دواتر وەفاتی مامجەلال، بەشێک نەبوم لە کێشە و ململانێکانی ناوخۆمان، ھەمیشە ھەوڵمداوە دەنگی خێرو چارەسەربم، لەو بوارەشدا پێموایە کەمتەرخەمیم نەکردوە".

دواین ئەرک کە بە رەسمی روبەرومان کرایەوە، سەرۆکایەتی لیژنەی دانوستان و گفتوگۆی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم بو، کە بەھاوکاری ئەندامانی ئەو لیژنەیە توانیمان سەربەرزانە بەرکەوتەی یەکێتی دەستەبەر بکەین و داکۆکی لە ماف و پێگەی یەکێتیەکەمان بکەین

 

عیماد ئەحمەد لەبەشێكی دیكەی نامەكەیدا دەنوسێت،"دواین ئەرک کە بە رەسمی روبەرومان کرایەوە، سەرۆکایەتی لیژنەی دانوستان و گفتوگۆی پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێم بو، کە بەھاوکاری ئەندامانی ئەو لیژنەیە توانیمان سەربەرزانە بەرکەوتەی یەکێتی دەستەبەر بکەین و داکۆکی لە ماف و پێگەی یەکێتیەکەمان بکەین".

دوای تەواوبونی ئەو زنجیرە گفتوگۆیانە، کە زۆر ھەستیاربون و  دەتوانم بڵێم لە دۆخێکی سیاسی ئاڵۆزدا بەڕێوەچون، ئەرکەکەمان بەجێگەیاندو ئێستا کاتی دابەشکردنی ئەو پۆستانەیە کە بەر یەکێتی کەوتون

 

عیماد ئەحمەد باسی ئەوەشیكردوە كە‎ دوای تەواوبونی ئەو زنجیرە گفتوگۆیانە، کە زۆر ھەستیاربون و  دەتوانم بڵێم لە دۆخێکی سیاسی ئالِۆزدا بەڕێوەچون، ئەرکەکەمان بەجێگەیاندو ئێستا کاتی دابەشکردنی ئەو پۆستانەیە کە بەر یەکێتی کەوتون".

من کێبڕکێی ھیچ ھەڤاڵێک ناکەم کە خۆی کاندید دەکات و وەکو پێشتر ھەمیشە دەست و دەنگی برایەتی دەبم، بەڵام خوازیارم شیاوترین کەس بخرێتە شوێنی شیاو کە تیایدا رەچاوی بەرژوەندی باڵای میللەتەکەمان و یەکێتی و ناوچەکان و پێگەی ژن و شارەزایی و ئەزمون بکرێت

 

عیماد ئەحمەد لە درێژە بەو نامە داخراوەدا كە خەندان توانیویەتی بەدەستیبهێنێت، رودەكاتە جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی و مەكتەبی ساسی و دەنوسێت "لێرەوە بە ئێوەی بەڕێز و ھەمو لایەکی رادەگەیەنم کەمن کێبڕکێی ھیچ ھەڤاڵێک ناکەم کە خۆی کاندید دەکات و وەکو پێشتر ھەمیشە دەست و دەنگی برایەتی دەبم، بەڵام خوازیارم شیاوترین کەس بخرێتە شوێنی شیاو کە تیایدا رەچاوی بەرژوەندی باڵای میللەتەکەمان و یەکێتی و ناوچەکان و پێگەی ژن و شارەزایی و ئەزمون بکرێت."

با جارێکی تر بەسەربەرزی بچینەوە بەردەم خەڵک و روی ئەوەمان ھەبێت داوای دەنگ و پشتیوانیان لێ بکەین، بۆ ئەوەی ئەو ھەستانەوەیەی یەکێتی لە چوارساڵی داھاتودا مسۆگەرتر بێت و بتوانین بە خزمەتگوزاری، بەشەڕی نمونە، متمانەی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان وەربگرینەوە

 

عیماد ئەحمەد، كە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیە و لە ساڵانی پێشوتر جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بوە و وەك لەناو كادیرانی یەكێتی باسدەكرێت كەسێكی سەركەوتو بوە لە ئەركەكەیدا، دەشنوسێت،" با جارێکی تر بەسەربەرزی بچینەوە بەردەم خەڵک و روی ئەوەمان ھەبێت داوای دەنگ و پشتیوانیان لێ بکەین، بۆ ئەوەی ئەو ھەستانەوەیەی یەکێتی لە چوارساڵی داھاتودا مسۆگەرتر بێت و بتوانین بە خزمەتگوزاری، بەشەڕی نمونە، متمانەی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان وەربگرینەوە، ھەمو ئەمانەش بکرێنە زەمینەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی یەکێتیانە کە زامنی دەربازکردنی یەکێتی بێت لەم قەیرانانەی ئێستای".

کەسانێک دەستنیشان بکەین بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەی بەر یەکێتی دەکەون، گەر خوانەخواستە وەکو پێویست نەبون، توانای ئەوە ھەبێت لێپێچینەوەیان لێ بکرێت، یان لابدرێن، واتا پۆستەکان وەکو ئیمتیاز و دەسکەوت نەبەخشرێنەوە، بەڵکو وەکو ئەرک و بەرپرسیارێتی بدرێن بەوانەی ناوەکانیان یەکلادەکرێتەوە

بۆ ئەو مەبەستانە، عیماد ئەحمەد دەڵێت"داواکارم کەسانێک دەستنیشان بکەین بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستانەی بەر یەکێتی دەکەون کە دوای ھەڵسەنگاندنی ئەدائیان، گەر خوانەخواستە وەکو پێویست نەبون، توانای ئەوە ھەبێت لێپێچینەوەیان لێ بکرێت، یان لابدرێن، واتا پۆستەکان وەکو ئیمتیاز و دەسکەوت نەبەخشرێنەوە، بەڵکو وەکو ئەرک و بەرپرسیارێتی بدرێن بەوانەی ناوەکانیان یەکلادەکرێتەوە، ھاوکات پرۆسەی یەکلایکردنەوەکەش بە جۆرێک بێت کە سەرەتاکانی کاری حزبی و چەند بنەمایەکی تێدا رەچاوبکرێت بۆ بەدەستھێنانی ئەو خاڵانەی لەسەرەوە ئاماژەم پێداون".

شاندی دانوستانكاری یەكێتی كە عیماد ئەحمەد سەرۆكایەتی دەكرد، توانی نزیكەی 33٪ی پۆستەكانی هەرێمی كوردستان وەك پشك و بەركەوتەی یەكێتی بەدەستبهێنێت

 

وەك لەناو دەزگا میدیاییەكانی نزیك لە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان خراوەتەرو، شاندی دانوستانكاری یەكێتی كە عیماد ئەحمەد سەرۆكایەتی دەكرد، لە گفتوگۆكانی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەت و كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم، توانی بەشێوەیەكی سەركەوتوانە گفتوگۆكانی ئەنجامبدات نزیكەی 33٪ی پۆستەكانی هەرێمی كوردستان وەك پشك و بەركەوتەی یەكێتی بەدەستبهێنێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP