هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

ترەمپ ژمارە تەلەفۆنە تایبەتەکەی بۆ ئێرانییەکان دەنێرێت

- 5/11/2019 2:36:00 PM 7273 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەرپرسێکی باڵای دپلۆماسی ئەمریکا راگەیاند، لە پەیوەندیدان لەگەڵ بەرپرسانی سویسرا تا ژمارە تەلەفۆنەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بگەیەننە دەستی ئێرانییەکان بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵیدا.
بەرپرسانی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی سویسرا لەگفتوگۆ و پەیوەندیدان بۆ ئەوەی ژمارە تەلەفۆنەکەی ترەمپ بگەیەننە دەستی ئێرانییەکان

 

بەپێی تۆڕی هەواڵی CNN، ئەمڕۆ شەممە بەرپرسێکی باڵای دیپلۆماسی رایگەیاندوە، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ بەرپرسانی سویسرا لەگفتوگۆ و پەیوەندیدان بۆ ئەوەی ژمارە تەلەفۆنەکەی ترەمپ بگەیەننە دەستی ئێرانییەکان.
تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی لەسەر ئەو هەواڵە لێدوانیان نەداوە

 

تا ئێستا هیچ بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی لەسەر ئەو هەواڵەی CNN  لێدوانیان نەداوە، بەڵام رۆژی پێنج شەممەی رابردو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دەخوازێت ئێرانییەکان پەیوەندی پێوە بکەن بۆ گفتوگۆ و رێککەوتنێکی نوێ.

ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە کە ناوی ئاشکرانەکراوە، سویسرییەکان پێیانوتون، ئەوان تەنها کاتێک دەتوانن ئەو ژمارەیە رادەستی ئێرانییەکان بکەن، کە خۆیان داوای بکەن، بەڵام تا ئێستا ئێرانییەکان داوای ژمارە تەلەفۆنی ترەمپیان نەکردوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP