نرخی نەوتی خاو و کاریگەری جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین

- 5/11/2019 12:32:00 PM 2604 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
جەنگی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین کاریگەری راستەوخۆی لەسەر نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا هەیە، هەڕەشەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆزیادکردنی باج لەسەر شتومەکی چینی بازاڕی نەوتی تاڕادەیەک گەرمکردوە بەوپێیەی نادڵنیایی کەرتی بازرگانی زیاتردەکات، بەوەش چین کە هێزێکی گەورەی ئابوری هەیە و یاریزانی سەرەکی بازاڕی نەوتە دەکەوێتە ژێر کاریگەری هەڵوێستەکانی ئەمریکاوە.

بەپێی زانیارییەکانی رۆیتەرز، دوێنێ هەینی بەهۆی ناجێگیری هەڵوێستی ئەمریکا و چین لەململانێ بازرگانییەکاندا نرخی نەوتی خاو کەمێک بەرزبونەوەی بەخۆوە بینی، بەڵام رێژەی گشتی نرخ لەهەفتەکەدا رێژەیەکی زۆر کەم دابەزین بوە.

نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت 23 سەنت بەرزبوەوە، کە ڕێژەی لەسەدا 0.4% ی نرخەکەی پێشویەتی و بەوەش لە 70.62 دۆلاردا جێگیربو.

بەپێی بەڕێوەبەرایەتی زانیاری نەوت، هەفتەی رابردو قەبارەی نەوتی ئەمریکا لەبازاڕەکانی جیهاندا 4 ملیۆن بەرمیل نەوت کەمیکردوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر هەڵکشانی نرخی نەوت لەبازاڕەکاندا هەبوە.

بەڵام، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسی ئەمریکی 4 سەنت کەمبونەوەی بەخۆوەبینی،  بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە 61.66 دۆلاردا جێگیربو، رێژەی گشتی نرخەکەشی لەهەفتەکەدا لەسەدا  0.5 کەمبونەوەی بەخۆوە بینیوە.

نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP