موچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت

- 5/11/2019 8:52:00 AM 107254 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی شوباتی ئەمساڵی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و سبەی یەکشەممە موچەی وەزارەتێکی دیکەی دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بە خەندان-ی راگەیاند، سبەی یەکشەممە ١٢-٥-٢٠١٩ موچەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم دابەش دەکرێت.

دوای تێپەڕبونی پێنج مانگ تا ئێستا وەزارەتی دارایی تەنها دو موچەی ئەمساڵی دابەشکردوە، ئەوەش لەکاتێکدایە وەزارەتی دارایی مانگە لە پارەی نەوتی فرۆشراو لە بەغداوە 452 ملیار بەدیناری بەدەست گەیشتوە.

پێشتر خەندان لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردبو، حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 420 هەزار بەرمیل نەوت دەفرۆشێت، کۆی ئەو داهاتەش حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لە نەوتی فرۆشراو دەستی دەکەوێت لە نێوان 350 بۆ 400 ملیۆن دۆلاردایە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP