وەزیری‌ نەوت: جگە لەشایستەی‌ 4 مانگ بەغدا هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێم نانێرێت

- 5/10/2019 11:30:00 PM 32280 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

به‌بۆچونی‌ وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق، جگە لەشایستەی‌ چوار مانگ، حكومه‌تی‌ عێراق هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێمی‌ كوردستان نانێرێ، ناوبراو هۆكاره‌كه‌ی‌ ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ راده‌ستنه‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌به‌غدا.

 تا ئێستا هەرێمی‌ کوردستان هیچ بڕە نەوتێکی‌ رادەستی‌ بەغدا نەکردوە

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی‌ شەرقیە، سامر غەزبان وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا هەرێمی‌ کوردستان هیچ بڕە نەوتێکی‌ رادەستی‌ بەغدا نەکردوە، لەکاتێکدا بەپێی یاسای‌ بودجە پێویستە رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات.
پێموایه‌ بەغدا جگە لەشایستەی‌ چوار مانگ، هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێم نانێرێت، ئەگەر نەوت رادەستنەکات".

ناوبراو دەڵێت، "هیچ زانیارییەکم نییە لەبارەی‌ ئەوەی‌ بەغدا بەردەوام دەبێت لەناردنی‌ پارە بۆ هەرێم یاخود نا، بەڵام پێموایه‌ بەغدا جگە لەشایستەی‌ چوار مانگ، هیچ پارەیەکی‌ دیکە بۆ هەرێم نانێرێت، ئەگەر نەوت رادەستنەکات".

له‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2019ی‌ عێراقدا هه‌رێمی‌ كوردستان پابه‌ندكراوه‌ به‌ناردنی‌ 250 هەزار بەرمیل نەوتی‌ رۆژانه‌، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی‌ عێراق بودجه‌و موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ره‌وانه‌ ده‌كات.
یاسای‌ بودجە بەرێککەوتنی سەرجەم کوتلە سیاسییەکان دەنگی‌ لەسەر دراوەو پێویستە هەرێم پابەندبێت پێیه‌وه‌.

 

وەزیری‌ نەوتی‌ عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ یاسای‌ بودجە بەرێککەوتنی سەرجەم کوتلە سیاسییەکان دەنگی‌ لەسەر دراوەو پێویستە هەرێم پابەندبێت پێیه‌وه‌.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP