فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

- 5/10/2019 9:04:00 PM 8788 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

فراکسۆنی نەوەی نۆێ لە هەردوو پەرلەمانی عێڕاق و کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە "ددانپێدانانی چەند کەسێکی نزیک لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ" بڵاو کردەوە و داوادەکەن  دادگا ئەو پرسە "یەکلایی بکاتەوە".
داواده‌كه‌ین له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌دا، دادگا سه‌روه‌ر بێت و رێكاری یاسایی خۆی بگرێته‌به‌ر

لە راگەیانراوەکەدا هاتوە"داواده‌كه‌ین له‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌دا، دادگا سه‌روه‌ر بێت و رێكاری یاسایی خۆی بگرێته‌به‌ر و ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه‌یش كه‌ له‌م كه‌یسه‌ تێوه‌گلاون، لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن".
دەنگ و وێنەی پەرلەمانتارەکان بە بەرنامەی کۆمپیوتەری مۆنتاژ کراوە

بەپێێ راگەیەنراوەکەی جولانەوەی نەوەی نوێ دەنگ و وێنەی پەرلەمانتارەکان بە بەرنامەی "کۆمپیوتەری" مۆنتاژ کراوە "هاوڵاتیانیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ مۆنتاژكردنی ده‌نگیی و وێنه‌ی ڤیدیۆیی دروستكراو به‌ به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریی و ده‌ستبردن بۆ ژیانی تایبه‌تیی كه‌سایه‌تییه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كانمان، وه‌كچۆن پێشتر پەرله‌مانتاره‌ ئازاكانمانی په‌شیمان نه‌كردوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌ ئازاكانیان، به‌ هه‌مانشێوه‌ له‌ داهاتویشدا درێژه‌ به‌ هه‌ڵوێسته‌ بوێره‌كانمان ده‌ده‌ین." ئەوەش بەپێێ راگەیەنراوەکە.
لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان بەردەوام دەبن و بە یەکدەستی و یەکریزیی دەمێننەوە

هەروەها دەشڵێن فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان بەردەوام دەبن و " بە یەکدەستی و یەکریزیی دەمێننەوە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP