فەرەنسا؛ بە دەستپێشخەریی نادیە موراد، تێپەڕبونی چەندین گروپ کۆچبەر ئاساندەکرێت

- 5/10/2019 6:45:00 PM 5441 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمرۆ نادیە موراد،ھاوبراوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠١٨ لە ئۆفیسی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران- لقی پاریس لەگەڵ بەرپرسانی ئەو رێکخراوە کۆبوەوە و واژۆی رێککەوتنێکی کرد" بۆ تێپەربونی چەندین گروپ کۆچبەر لە عێراقەوە بۆ فەرەنسا".
رێکخراوەکە هاریکاری دارایی حکومەتی فەرەنسا دەکات بۆ دابینکردنی پێدوایستی رۆژانە و پزیشکی

ئەو رێککەوتنە لەنێوان حکومەتی فەرەنسا و رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران و بە دەستپێشخەری ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و نادیە موراد پێشنیازکرابوو، بەوپێیەش " رێکخراوەکە هاریکاری دارایی حکومەتی فەرەنسا دەکات بۆ دابینکردنی پێدوایستی رۆژانە و پزیشکی بۆ زیاتر لە ١٠٠ ژنی ئێزیدی و خانەوادەکانیان کە لە عێراقەوە کۆچدەکەن بۆ فەرنسا".
بۆ ماوەی یەک ساڵیش لەناو فەرەنسادا یارمەتی دارایی دەکرێن و شوێنی مانەوەیان بۆ مسۆگەر دەکرێت

" ئەو کۆچبەرانە جگە لە ئاسانکاری کۆچکردنیان و یارمەتی تێپەربونیان بە سەلامەتی بۆ ناو خاکی فەرەنسا هاوکات بۆ ماوەی یەک ساڵیش لەناو فەرەنسادا یارمەتی دارایی دەکرێن و شوێنی مانەوەیان بۆ مسۆگەر دەکرێت" ئەوەش بەگوێرەی رێککەوتنەکە.

نادیە موراد باسی تەھا لەدایکبووی ١٩٩٣، کچەچالاکوانی ئێزیدییە کە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام لە ئابی ٢٠١٤ ڕفێندرابوو، نادیە موراد براوەی خەڵاتی نۆبلی ئاشتییە، لەدوای ڕزگاربوونی لەدەست چەکدارانی داعش ناوبراو بانگھێشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا و لەوێ بارودۆخی ئێزدییەکانی ڕوونکردەوە، ھەروەھا لەلایەن چەندین کەسایەتی وڵاتان و سەرۆکوڵاتان دیداری لەگەڵکرا. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، بەھاوبەشی لەگەڵ دێنیس موکویگی خەڵاتی نۆبێلی لە ئاشتی پێدرا، لەبەرامبەر ھەوڵەکانیان بۆ کۆتایی ھێنان بە بەکارھێنانی تووندووتیژی سێکسی وەک چەکێک لەمیانی جەنگ و ململانێکان.

له‌وكاته‌وه‌ بۆته‌ چالاكوانێكی مافه‌كانی مرۆڤ‌و نه‌هامه‌تی ئێزدییه‌كانی خسته‌به‌رده‌م سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌و له‌مانگی ئه‌یلوولی 2016 كاندیدی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بوو بۆ ئاشتی، له‌ 16ی ئه‌یلوولی‌ هه‌مان ساڵ ده‌ستنیشانكرا وه‌كو باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ  شكۆی ڕزگاربووانی قاچاخچێتی به‌ مرۆڤه‌وه‌.

هه‌روه‌ها نادیه‌ موراد وه‌ك یه‌كێك له‌ 100 كاریگه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ساڵی 2016 له‌لایه‌ن گۆڤاری تایم-ی ئه‌مه‌ریكییه‌وه‌ ده‌ستنیشان كرا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP