"لە سیناریۆیەك زیاتر هیچی دیكە نیە"
كۆنگرەی رۆژنامەوانی شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە دانپێدانانی ئەندامە دەستگیركراوەكانی نەوەی نوێ

- 5/10/2019 4:46:00 PM 24974 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شاسوارعەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، دانپێدانانی ئەندامەكانی نەوەی نوێ لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە پلان بۆ داڕێژراو بوە و دەشڵێت، لە سیناریۆیەک زیاتر هیچی دیکە نییە. 

ئێمە یەکەم رۆژ کە دەستمانپێکرد دەمانزانی روبەڕوی مەرگیش دەبینەوە، لەهەرکوێیەک بین ئەوەی دەستمانپێکردوە تا نەیگەیەنینە ئەنجام کۆڵ نادەین

 

شاسوارعەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێمە یەکەم رۆژ کە دەستمانپێکرد دەمانزانی روبەڕوی مەرگیش دەبینەوە، لەهەرکوێیەک بین ئەوەی دەستمانپێکردوە تا نەیگەیەنینە ئەنجام کۆڵ نادەین".

وتیشی، "لە ماوەی دروستکردنی کەناڵی ئێن ئاڕتییەوە بە ترساندن و تۆقاندن و سوتان لێدان و داخستنی کەناڵەکە چەندین هەڕەشەمان لێکراوە و، بەردەوام هەڵیانداوە بە دروستکردنی فشار ی زیاتر جوڵانەوەکە بچوک بکەنەوە، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین و هیچ لەوانە ساردمان ناکەنەوە".

سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی ئەندامەکانی جوڵانەوەکە وتیشی: "ماوەی 15 رۆژە ئەو ئەندامانە دەستگیرکراون، دادگا هیچ بەڵگە و دانپێدانانێکی لانەبوە، ئاسایش بەم رۆژی جومعەیە بڵاویدەکاتەوە، کەواتە ئێمە دادگامان بۆچیە؟".  

کاتژمێر 2:30 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسایشی سلێمانی دانپێدانانی پێنج ئەندامی جوڵانەوەی نەوەی نوێی بڵاوکردەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP