منداڵێك بەهۆی وەڕینی سەگەوە توشی جەڵتە دەبێت و گیانلەدەستدەدات

- 5/10/2019 4:34:00 PM 35101 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی منداڵێك لە پارێزگای ئەنبار بە مەبەستی بانگكردنی باوكی دەچێتە بەردەم دەرگای ماڵەكەیان، بەهۆی وەڕینی چەند سەگێكی بەرەڵا لە نزیك ماڵیان توشی جەڵتەی دڵ دەبێت و گیانلەدەستدەدات.

ماڵپەڕە ناوخۆییەكانی عێراق رایانگەیاندوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دوای ئەوەی منداڵێك بە ناوی زەهرا لە قەزای خالیدیە، سەر بە پارێزگای ئەنبار دەچێتە بەردەرگای ماڵەكەیان تا باوكی بانگبكات، ژمارەیەك سەگی بەرەڵا لە نزیك ماڵیان دەست بە وەڕین دەكەن و ئەوەش دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی منداڵەكە.

بەپێی زانیاریە پزیشكیەكان، وەڕینی سەگەكان بەشێوەیەكی لەناكاو بوە كە بوەتە هۆی ترسانی زەهرا و دواتر بەهۆی ئەو ترسە لەناكاو و زۆرەوە توشی جەڵتەی دڵ هاتوە و گیانی لەدەستداوە. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP