گەشتە ڕاستەوخۆکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە زیابوندان

- 5/10/2019 12:10:00 PM 3340 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای دەستپێكردنەوە گەشتە ئاسمانیەكانی نێوان سلێمانی و شارەكانی توركیا، لە ئێستادا كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی نێوان توركیا و سلێمانی لەزیادبوندان و لە دواین هەنگاویشدا هێڵی پێگاسوس گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكات.

بەپێی ئەو زانیارییانەی خەندان لە كۆمپانیاكانی گەشتوگوزاری هەرێم بەدەستیهێناوە، لەئێستادا هێڵی پێگاسوس گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێدەكات و هەفتانە دو گەشت لە سلێمانییەوە بۆ ئیستانبوڵ و ئەنتاڵیا ئەنجامدەدات.
ژمارەی ئەو هێڵە ئاسمانییانە لە زیاندبوندان كە رۆژانە گەشت بۆ سلێمانی ئەنجامدەدەن

 

هەر بەپێی زانیارییەكان، جگە لە پێگاسوس، هێڵی كۆمپانیای ئونوری توركیش بە هەمانشێوە گەشت بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەنجام دەدات.

زانیارییەكانی ئەو كۆمپانیا گەشتوگوزارییە باس لەوەشدەكەن كە دوای ئەوەی توركیا بڕیاریدا ئاسمانی وڵاتەكەی بە روی گەشتی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی بۆ سلێمانی بكاتەوە، ژمارەی ئەو هێڵە ئاسمانییانە لە زیاندبوندان كە رۆژانە گەشت بۆ سلێمانی ئەنجامدەدەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەچەند رۆژی رابردودا خەندان بڵاویكردەوە كە توركیا لە ئایندەیەكی نزیكدا كونسوڵخانەی خۆی لە هەریەك لە شارەكانی سلێمانی و كەركوك دەكاتەوە.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەك لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق تایبەت بە خەندان رایگەیاندبو،"لە كۆبونەوەی ئەمساڵی لوتكەی نێوان سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆك كۆماری عێراق، سەرۆك بەرهەم داوای لە سەرۆك ئەردۆغان كردوە كە توركیا كونسوڵخانەی خۆی لە هەندێك لە شارە گەورەكانی عێراق بكاتەوە لەوانەش شارەكانی (سلێمانی و كەركوك و بەسرە و نەجەف و موسڵ) بكاتەوە.

بە وتەی سەرچاوەكەی خەندان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا بەشێوەیەكی مەبدەئی رەزامەندی خۆی بۆ پێشنیارەكەی سەرۆك كۆماری عێراق دەربڕیوە، بەڵام كاتەكەی هێشتا دیاریی نەكراوە.


نیشانەکردن :

#تورکیا #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP