پێچەوانەی رێكەوتنەكەیان لەگەڵ گۆڕان
فرسەت سۆفی: پارتی لەگەڵ ئەوەیە سەرۆكی هەرێم لەناو خەڵك هەڵبژێردرێت

- 5/10/2019 12:03:00 PM 10205 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەندامێكی لیژنەی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت،  پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئەوەیە سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەنها دو رۆژ بەسەر كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هەیە كە تیایدا رێكەوتن كرا سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت.

د. فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە كەناڵی كوردستان تیڤی پارتی راگەیاندوە، خۆشبه‌ختانه‌ بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی كرایه‌وه‌ و په‌سه‌ندكرا .

فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاندوە: له‌و رۆژه‌وه‌ی كه‌ یاساكه‌ له‌ په‌رله‌مان ده‌رده‌چێت، ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بكرێته‌وه‌، ئینجا كه‌ ناوه‌كان پێشكه‌ش كران له‌ ماوه‌ی 2 رۆژ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ناوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان تێدا نه‌بو ده‌توانن تانه‌ لێبده‌ن.
لەكاتی نوسینەوەی ده‌ستوور پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن و كاری بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تریش قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ بێنن كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت

 

سه‌باره‌ت به‌ مه‌رجه‌كان بۆ خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، فرسه‌ت سۆفی رایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ ته‌مه‌نی له‌ 40 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، به‌ تاوانی گه‌وره‌ سزا نه‌درابێت، به‌شدار نه‌بوبێت له‌و تاوانه‌ گه‌ورانه‌ی كه‌ له‌ دژی گه‌لی كوردستان كراوه‌ واته‌ (به‌عسی) نه‌بوبێت و كۆمه‌ڵێك مه‌رجی تر.

فرسه‌ت سۆفی دەڵێت، وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت و ئاشكرایكردوە كه‌ لەكاتی نوسینەوەی ده‌ستوور پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن و كاری بۆ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تریش قه‌ناعه‌ت به‌وه‌ بێنن كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەنها دو رۆژ بەسەر كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان تێپەڕیوەو بەپێی رێكەوتنی نێوان پارتی و گۆڕانیش دەبێت سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەناو پەرلەمان هەڵبژێردرێت و سیستمی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بكرێتە پەرلەمانی.


نیشانەکردن :

#پارتی #گۆڕان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP