پۆلیس لەبارەی بەكارهێنانی چەكی ئاربیجی زانیاری دەدات
خەندان دواین زانیاری لەسەر شەڕەكەی كۆمەڵگەی چڕەی قەزای شێخان بڵاودەكاتەوە

- 5/9/2019 6:20:00 PM 7975 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی پۆلیسی دهۆك دواین زانیاری لەسەر روداوەكەی كۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان ئاشكرا دەكات.

هێمن سلێمانی وتەبێژی پۆلیسی دهۆك بە خەندان-ی راگەیاند: لە ئێستادا هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش توانیویانە كۆنتڕۆڵی ئەو شەڕە بكەن كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێوان دو بنەماڵە لەسەر زەوی و زار رویدا.
ژمارەیەك كەس برینداربون و تا ئێستاش حەوت كەس دەستگیركراون

 

وتیشی: بەهۆی شەڕەكەوە كە لەنێوان دو بنەماڵە رویداوە، ژمارەیەك كەس برینداربون و تا ئێستاش حەوت كەس دەستگیركراون.

لەبارەی بەكارهێنانی چەكی ئاربیجی لە شەڕەكەدا، وتەبێژی پۆلیسی دهۆك رایگەیاند: بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ئێمە تەنها چەنكی كڵاشینكۆف بەكارهێنراوە.


نیشانەکردن :

#دهۆك #پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP